بۆ توركیا گرنگه‌ كورد كورد بكوژن 

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 

هه‌موو هه‌وڵی توركیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌شه‌ڕی په‌كه‌كه‌دا پێشمه‌رگه‌ بخاته‌ نێو شه‌ڕه‌كه‌وه‌ ،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرێته‌ به‌ر ،له‌ ناوخۆی هه‌رێم توركمانه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی خۆی ، ئه‌وانه‌ی له‌ سایه‌ی بێئاوه‌زی كورده‌وه‌ پۆستی گه‌وره‌یان هه‌یه‌ ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ په‌كه‌كه‌ بڵێن تیرۆریست ، بۆ ئه‌مه‌ ته‌نانه‌ت سكرتێری پارله‌مانیش به‌ كار دێنن، بۆ سكرتێری پارله‌مان و هه‌ر توركه‌ فاشیستێكی تر كوژرانی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ جێی دڵخۆشیه‌و به‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی ده‌زانێت ، له‌ ناو توركیاو له‌ رێگه‌ی میدیایه‌كی ژه‌هراویه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ وه‌ك تیرۆریست و دڕنده‌ وێنا ده‌كات ، ئه‌وه‌ش نیشانده‌دات كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای توركیایه‌و به‌ دایك و باوكی سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت كوڕه‌كانتان له‌و شه‌ڕه‌دا ته‌نها نین .

توركیا به‌ هه‌موو هێزو چه‌ك و چۆڵی ناتۆوه‌ نه‌یتوانیوه‌ چۆك به‌ په‌كه‌كه‌ دابدات ، بۆ ئه‌و گرنگه‌ پێشمه‌رگه‌ ی ناوچه‌كه‌ و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بخاته‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ و خۆی پشوو بدات ، ده‌نا گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ نایانه‌وێت شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن ، توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ دروست بكات له‌ نێو ده‌زگاكانی پێشمه‌رگه‌و لێره‌و له‌وێ‌ خه‌ڵكانێكی تۆو كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشكرا هانی شه‌ڕی كورد به‌ كورد بده‌ن ، نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ سورن له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌هیده‌كانی مه‌تینا به‌ ده‌ستی په‌كه‌كه‌ بووه‌ ، ئێستا كه‌ هێشتا ڕووننه‌بوه‌ته‌وه‌ ، بانگه‌شه‌ی ئه‌و كاره‌ رێك ده‌چێته‌ خزمه‌تی توركیاوه‌ ،توركیاش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت،ئه‌و ده‌یه‌وێ‌ به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بڵێت په‌كه‌كه‌ به‌س دوژمنی توركیا نین ، دوژمنی ئێوه‌شن .

توركیا له‌ ناو خاكی باشوری كوردستان سه‌رقاڵی  سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌یه‌ ، بۆ توركیا مه‌به‌سته‌ خه‌ڵك به‌و جۆره‌ بیربكه‌نه‌وه‌و قسه‌ بكه‌ن كه‌ مه‌یدانی شه‌ڕی په‌كه‌كه‌ باشوری كوردستان و قه‌ندیل نیه‌با چۆڵی بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌ له‌ بیر كردنی ئه‌وه‌ی ئه‌ی توركیا چی ده‌كات لێره‌ ، په‌كه‌كه‌ دژی ریفراندۆم نه‌بوو ، توركیا دژ بوو ، په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال و كه‌ركوك و مه‌خمورو زۆر شوێنی تر هاوكاری پێشمه‌رگه‌ی كرد، توركیا زه‌مینه‌ی ده‌سازان بۆ داعش شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌و باشوری كوردستان بكه‌ن ، توركیا نه‌وتی كوردستان ده‌بات ، زه‌وی و زاری كوردستان ده‌كاته‌ سوتماك، به‌ڵام هه‌میشه‌ وا وێنه‌كه‌ نیشانده‌دات كه‌ په‌كه‌كه‌ دوژمنی "شیمالی عیراقه‌" وئه‌و دۆست ، لێره‌ش زۆرن ئه‌وانه‌ی یان بۆ به‌كرێگیراوی ئه‌وه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ یان له‌ ڕووی نه‌زانیه‌وه‌ .

هیچ جێی بڕوا نیه‌ كه‌ گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ به‌ ویستی خۆیان بیانه‌وێت شه‌ڕی یه‌كتر بكه‌ن ، به‌ڵام  توركیا زۆر مكوڕه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ ببێت ، له‌ دۆخێكی ئاوهادا ئه‌ركی سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆكی پارتی به‌ تایبه‌ت ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، سه‌رانی په‌كه‌كه‌ قورس تر ده‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ی توركیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پلانه‌كه‌ش پێویستی به‌ هاوكاری نێوان گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ نیه‌، ته‌نها پێویستی به‌وه‌یه‌ شه‌ڕی یه‌كتر نه‌كه‌ن .


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format