کاتێک فڕوفێڵ زاڵ دەبێت بەسەر کۆمەڵگایەکی دووڕوودا….

جوتیارەکە ،سەوزەوات وبەرووبوومەکشتووکاڵیەکەی بەئاوێک ئاودەدات کەزۆرنەگونجاوە بۆ ئاودانی کشتووکاڵ(ئاوی زێراب و پاشەڕۆی کارگەکیمیاییەکان و….)

 ودواتریش دەیفرۆشێت وخێروقازانجەکەی هەڵدەگرێت…

دواتر:

بەقازانجەکەی دەچێتە دەواجینێک وچەند مریشکێک دەکڕێت کە گەورەکراون بە ماددەی(دیمیتری) ژەهراوی..

کەهۆکاری خێرایە بۆ تووش بوون شێرپەنجە…

کابرای خاوەن دەواجینیش مریشکەکانی خۆی پێ ناخورێت،چونکە دەزانێ چۆنی گەورەکردوون…

دەچێتە لای گۆشتفرۆشێک وگۆشت بەرخێکی جوان دەکڕێت کە وادەزانێ ئەو ئاژەڵە سرووشتی وخۆماڵیە…

نازانێ کە ئەویش بەماددەی کیمیایی (کۆرتیکۆید) گەورەکراوە…کەهۆکاری ماڵوێرانی وشێرپەنجەیە….

دواتر:

کابرای گۆشتفرۆشیش ،چونکە ئاگاداری بەخێوکردنی ئاژەڵەکانە، گۆشتی ئاژەڵانی پێ ناخورێت…

ناچار ڕادەکاتە لای ماسی فرۆشێک و دەڵێت:

باشترین وسرووشتی ترین گۆشت کەهەبێت گۆشتی ماسیە…

چەند کیلۆماسیەک دەکڕێت کە ئەوانیش بە شێوەیەک گەورەکراون ،کە:

 گۆشتەکەیان لەجیاتی سوود لێ بینین وپڕۆتین و ڤیتامین بەخشین بەجەستە، ، ئەوانەت لێ تێک دەدات وهۆڕۆمنانتی جەستەت دەشێوێنێت….

هەرسێکیان لای دکتۆرێک بەیەک دەگەن، بۆ چارەسەری خۆیان، 

کەهەرکامێکیان بەهۆی ناپاکی ئەویدیکەوە نەخۆش کەوتووە..

لەوێ:

چاویان بە میکانیکیەکی دەست وپێ شکاو دەکەوێت کە کۆنتڕۆڵی سەیارەکەی لەدەست داوە بەهۆی خراپی ڕێگاکە، کەئەندازیاری ڕێگاوبانەکە گەندەڵی کردووە لەدرووستکردنی ڕێگاڪەدا..

خۆهەمان ئەندازیاریش لەوێ ئامادەیە، هەموو دەم وچاوی شکاوو وێران بووە، بەهۆی ئەوەی کە هەمان میکانیکی بەپینەو پەڕۆ سەیارەکەی بۆ چاک کردۆتەوەو لەکوڵ خۆی کردۆتەوە ، ئەویش لەڕێگا تووشی گرفتێک بووەو کۆنتڕۆڵی لەدەستدانەماوە….

دانەیەکی تر کەخاوەنی چێشتخانەیە، تووشی نەخۆشیەکی ترسناک بووە، ئەویش چونکە سەرتاشەکە ئامێرەکانی پاک نەکردۆتەوە، ئیدی تووشی بەکتریای جگەرو نەخۆشی پێست و…..بووە..

هەمان سەرتاش، تووشی ژەهراوی بوون بووە، بەهۆی نان خواردنێک لای ئەوچێشتخانەیە، کە کەل وپەل وقاپ وقاچاغەکانی هێندە پۆخەڵ وپیس بوون تووشی ئەو بەد بەختیە بووە…

لەچاوەڕێی هاتنی دکتۆرەکەدا ، هەموو ئەوانە گفتووگۆی چڕو پڕدەکەن ودڵی پڕلەگلەییان بۆ یەکتری دەکەنەوە…

ناونیشانی گفتووگۆیەکەشیان بریتیە لە:

          ((ویژدان لەو وڵاتەدا نەماوە..))

و.لەعەرەبیەوە/محمدامین


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format