لەکەرکوک بژی وەک ئەوەیە لەدۆزەخدا بژی.

لەکەرکوک بژی وەک ئەوە وایە لەناو دۆزەخا بژی، هەموو شتێکی دەتبرژێنێ، کەشوهەواکەی، خاکوخۆڵەکەی، ژینگەکەی، بازاڕەکانی، ئاوو کارەباکەی، جادەوبانەکانی، سەیارەو ماتۆڕەکانی، حکومەتەکەی، پۆلیسی، عەسکەری، یاسای، لەسەروی هەموو ئەمانەشەوە خەڵکەکەی، بەهەرسێ نەتەوەکەیەیەوە، ئەم قسەیەکی هەڕەمەکی نییە، ئەمە ئازاری کەسێکە ڕۆژانە بەبینینی ئەم دیمەنانە ئازار دەچەژێ، بۆیە دەڵێم ژیان لەکەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان وەک ئەوەیە لەناو تەنوردا بژیت، چۆن بجوڵێیتەوە جێگایەکت دەسوتێنێ، بەدڵنیاییەوە ژیان لەوەها جێگایەکدا ناچارییە ئەگینا کەس هەیە بەژیانی ناوکورەی ئاگر ڕازی بێت؟

لەهەر شتێک دەڕوانی ئازار بەخشە، هەر بوارێکی هەڵدەسەنگێنی دەمودەستت دەسوتێنێ، شارێک بێ یاساو بێ ئەمان، بێ خزمەتگوزاری، بێ دادپەروەری و یەکسانی، شۆفینیەت لەو پەڕی دەسەڵاتدایە، بەئاشکرا فەرق و جیاوازی لەنێوان نەتەوەکاندا دەکرێت، مرۆڤ تا ئاستی سواڵکردن بۆ پارویەک نان بچوککراوەتەوە، ڕاستە ئێستا کەرکوک داڵدەی داوم، بەڵام بۆمن جگە لەتەنوربانێک هیچیتر نییە، کەوەک پاساریەکی نێوخۆی ڕەش هەڵی گەڕاندوومەتەوە، ئەفسوس دوای دەیان هەزار شەهیدو ماڵوێرانی کەرکوک بەم دۆخە گەیشت، بۆ ئەبەد لەدستی کورد دەرچوو.

بەکر دەروێش


Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube, Vimeo or Vine Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format