meko itech1
شه‌ق له‌ منه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌ن 

9201818105821722

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 

دیمه‌نی به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌فغانیه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌و بینینی ده‌یان دیمه‌نی تر ، به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت پشت به‌ستن به‌ ئه‌مه‌ریكا گه‌مژه‌یی و گه‌وجی زیاتر نیه‌ ، بایدن ده‌ڵێت بیست ساڵه‌ سوپای ئه‌فغانستان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ین و دوو ترلیۆن دۆلارمان له‌و وڵاته‌ خه‌رج كردوه‌ ، به‌ڵام ئه‌و باسی سوپاو چه‌ك و كوشت و بڕ ده‌كات نه‌ك مرۆڤ بونیادنان و په‌روه‌رده‌و ئاكار ، له‌ بنه‌ڕه‌تا ئه‌مه‌ریكا ئامانجی بونیادنانی مرۆڤ و په‌روه‌رده‌و ئاكار نیه‌ ده‌نا دوو ترلیۆن دۆلار ئه‌گه‌ر له‌ بری ئه‌مه‌ریكا ده‌نیمارك خه‌رجی بكردایه‌ له‌ ئه‌فغانستان ئێستا ، ئه‌فغانستان فنله‌نده‌ی ئاسیا ده‌بوو .

لای ئه‌مه‌ریكا مرۆڤ هیچ نرخێكی نیه‌ ، سروشتی سه‌رمایه‌داری هه‌ر له‌ سه‌ره‌تا ڕا به‌و جۆره‌یه‌ كه‌ مرۆڤ نا به‌رژه‌وه‌ندی ، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت ئه‌فغانیه‌كان بۆ خۆیشیان خه‌تا بارن ، نه‌كۆمۆنیستیان كۆمۆنیست بوو ، نه‌نه‌ته‌وه‌ییان نه‌ته‌وه‌یی ، نه‌ ئیسلامیان ئیسلامی ، ئاخر سه‌رده‌مانێك بووبوو به‌ وڵاتی عه‌ره‌ب ئه‌فغانه‌كان ، ئه‌وانه‌ی وا قوڕیان بۆ ئه‌و وڵاته‌ گرته‌وه‌ ، تا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بێت تێیدا هه‌ڵپه‌ڕێ‌ .

دیمه‌نی به‌ربونه‌وه‌ی ئه‌فغانیه‌كه‌ له‌ حه‌واوه‌ بۆ سه‌رزه‌وی به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ بونیاد بنرایه‌ بۆ ئه‌فغانی به‌و جۆره‌ له‌ ئه‌فغانی ده‌ترسا تا خۆی به‌ باڵی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه‌ بنووسێنێ‌ ، نه‌دین ، نه‌ئاكار ، نه‌ مرۆڤایه‌تی رێگه‌ به‌و جۆره‌ له‌ ترس ناده‌ن ، ئه‌وه‌كێیه‌ ئه‌و ترس و هه‌تره‌ش بردنه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر به‌ته‌نێ‌ تاڵیبانن ، یان ناشرینكردنی وێنه‌كه‌یه‌ له‌ شوێنی تره‌وه‌، ئه‌و دیمه‌نه‌و له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت مرۆڤایه‌تی له‌ چ زه‌لكاوێكی دنیای نوێدایه‌ .

 هه‌ر ئه‌و ئه‌مه‌ریكیانه‌ له‌ عیراق بلاك وه‌ته‌ریان به‌ردابووه‌ خه‌ڵك و به‌ بلۆكه‌كانی كۆمپانیای 77 هه‌موو عیراقیان كردبوه‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره‌ هه‌مه‌ جۆر چه‌كیشیان بڵاو ده‌كرده‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ په‌ناوە ئه‌خلاق و په‌روه‌رده‌و رێزیان وێران ده‌كرد ، دوو ترلیۆنت بۆ شێواندنی مرۆڤ به‌ هه‌ده‌ر داوه‌ نه‌ك بونیادنانی ئه‌فه‌ندم.

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format