meko itech1

حەمزەى کوڕی عەبدولموطەلیب(رەزاى خواى لێ بێت)

hamza 1

ناوى حەمزەى کوڕی عەبدولموطهلیبی کوڕی هاشمی کوڕی عەبدمەنافە، براى شیریی و مامی پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و گەورەى شەهیدانە.
دوو ساڵ پێش لەدایکبوونى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) لەدایک بوو.
حەمزە لە ساڵی دووەمى پێغەمبەرایەتیدا موسڵمان بوو.
جارێک ئەبووجەهل لاى صەفا رێی گرت بە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و ئازارى دا و قسەی پێ وت، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وەلآمى نەدایەوە، هەواڵەکە گەیشت بە حەمزە، بەپەلە خۆی گەیاندە ئەبووجەهل و بە کەوانەکەى توند دای بەسەر سەری ئەبووجەهلدا، چەند کەسێک لە بەنى مەخزووم هەستان تا بەرگری لێبکەن، وتیان ئەی حەمزە هەرچی سەیر دەکەین تۆیش لە ئایین هەڵگەراویتەتەوە، حەمزەش وتى جا کێ و چی شتێک هەیە رێگرم بێت، بەڵێ، من شایەتى دەدەم موحەممەد نێردراوى خوایە و ئەوەى دەیڵێت حەقە، دەی ئەگەر راست دەکەن رێگریم لێ بکەن، بەو چەشنە موسڵمان بوو.
 کاتێک حەمزە موسڵمان بوو ئیتر قورەیشیەکان زانییان حەمزە بەرگری لە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەکات، بۆیە دەستیان هەڵگرت لە هەندێ ئازاردان.
دواتر لەسەر راسپاردەى پێغەمبەری خوا، حەمزە وەک هاوەلآنى دیکە، کۆچی کرد بۆ مەدینەو لەوێ مایەوە.
یەکەم سریە کە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ناردى، بە سەرکردایەتى حەمزە بوو، ئەوەش پاش حەوت مانگ دواى کۆچی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بۆ مەدینە.
هەروەها لە غەزاى ئەبوائیشدا کە لە مانگى صەفەر روویدا، ئالآى موسڵمانان بە دەستى حەمزەوە بوو.
لە غەزاى ذیلعشیرەشدا، حەمزە بەشدارى کرد و ئالآکەى بەدەستەوە بوو.
حەمزە لە جەنگى بەدردا بەشدارى کرد و رۆڵێکی گەورەى تێدا بینی.
سەرەتاى جەنگەکە جەنگى زۆرانبازى بوو، واتە کەسێک بەرامبەر بە کەسێک، ئەوەبوو شەیبەو عوتبەى کوڕانى رەبیعەو وەلیدی کوڕی عوتبە لە بێباوەڕان هاتنە پێشەوە، لە موسڵمانانیش، حەمزەى کوڕی عەبدولموطهلیب و عەلى کوڕی ئەبوو طالیب و عوبەیدەى کوڕی حارث چوونە پێشەوە، هێندەى نەبرد عەل وەلیدی کوشت، ئینجا حەمزە عوتبەی کوشت.
هەروەها حەمزە لە غەزاى بەنى قەینووقاعدا بەشدارى کرد و ئالآهەڵگری ئەو غەزایە بوو.
لە جەنگى ئوحوددا حەمزە لە بەردەم پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) بوو و بە دوو شمشێرەوە دەجەنگا و دەیوت: من شێری خوام،  دەچووە پێش پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) و پشت پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و دەجەنگا.  
دواجار کۆیلەیەک بە ناوى وەحشی، لە پێناو خۆئازادکردنەوەیدا، حەمزەى شەهید کرد،  پاشان بە خەنجەرێک سکی حەمزەى هەڵدڕی،  شەهیدبوونەکەشى لە رۆژی شەممەو لە نیوەى مانگى شەوالدا بوو.
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) کە تەرمى حەمزەى بینی وا شێوێنرا بوو، فەرمووى (ئەگەر سەرکەوم بەسەر قورەیشدا بە دڵنیاییەوە تەرمى سی دانەیان دەشێوێنم)،  ئەوەبوو خواى گەورە ئایەتى دابەزاندە خوارەوەو ئەوەى لێ قەدەغە کرد.

ماڵپەرى د. عبدالواحد محمد صالح

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format