meko itech1

خۆزگه‌ نه‌وتمان نه‌بوایه‌ 

nawt 1nawt 1

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 

1

له‌ راستیدا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ سه‌رده‌می نوكته‌ی سیاسیه‌ ، كابرا وڵاته‌كه‌ی كراوه‌ته‌ زیندانێكی گه‌وره‌و مرۆڤ تێیدا بێنرخ و بێبه‌ها ده‌كرێت ، كه‌چی ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌من عیرقه‌م پێدا نیه‌ " ئاخر ئه‌و رسته‌یه‌ هه‌ڵده‌گرێت ده‌یان وتاری له‌ سه‌ر بنووسرێت ، چۆن ده‌كرێت سیاسیه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ گۆتن و زیندانی كردنی هاونیشتمانیه‌كانیه‌وه‌ نه‌بێت ، له‌وه‌ش خۆشتر هه‌موو وڵاتانی دنیا ده‌ڵێن خۆزگا سامانی ژێر زه‌وی و كانزامان هه‌بوایه‌ كاكم گوتویه‌تی خۆزگه‌ نه‌وتمان نه‌بوایه‌ .

گه‌نده‌ڵی و نادادی و سته‌م و نه‌بوون و ناڕێكی له‌ دابه‌شكردنی خزمه‌ت و ئاوه‌دانی نیشتمان ،په‌یوه‌ندی به‌ بوونی نه‌وته‌وه‌ نیه‌ په‌یوه‌ندی به‌و ئاوه‌زه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ وڵات به‌ڕێوه‌ ده‌بات ، ئێوه‌ له‌ فرۆشتن و هه‌ڕاجكردنی نه‌وتا له‌سیستمه‌ هه‌ره‌ دواكه‌وتوه‌ كه‌ی دنیاش كه‌ سعودێیه‌خه‌راپتر بوون ، ده‌نا نه‌وتی كوردستان به‌ ده‌ست پیاوی ئاقڵه‌وه‌ بێت وڵات به‌ 10 ساڵ ده‌كاته‌ ده‌نیمارك ، نه‌ك وه‌ك ئێستا كه‌ خۆزگا به‌ سۆمال ده‌خوازین .

2

نان نان نان

له‌ دوای گوڵه‌ چنه‌و نه‌هامه‌تی ئه‌و كاته‌ی هه‌رچی له‌ ئه‌وروپاوه‌بۆ میله‌ت ده‌هات شۆڕشگێڕه‌كان بۆ خۆیان لوشیان ده‌كرد،ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ ئارد هه‌رزان بوو، ژنێك مستێكی هه‌ڵگرتبوو چه‌ند جنێوێكی پێدابوو ، ئه‌و گوتبووی تا منت نه‌شكان نه‌شكای ،گران بوونی نان و بیێباكی حكومه‌ت پێمان ده‌ڵێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ هیچ گوێی له‌وه‌ نیه‌ كه‌ خاتونه‌ رووسوره‌كانی نیشتمان چیان به‌ سه‌ر دێت ، ئه‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه‌ گه‌نم و نان په‌یوه‌ندیه‌كی گرێدراویان به‌ مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و بێ‌ یه‌ك هه‌ڵناكه‌ن ، به‌ درێژای مێژوو خه‌می نان گه‌وره‌ترین خه‌می مرۆڤ بووه‌،تۆ لات باشه‌ یان خراپ ئه‌وه‌یان بابه‌تێكی تره‌ .

زێڕی ڕه‌ش 

هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك نازانم كه‌ی و له‌كوێ‌ وتوویانه‌ " بوونی ئه‌م زێڕه‌ ڕه‌شه‌ – بۆ ئێمه‌ خوێنێ‌ گه‌شه‌ "، ئه‌وان له‌ سه‌رده‌می به‌عسا ئه‌وه‌یان وتوه‌ ، به‌ڵام ئێستا كه‌ سه‌رده‌می تاڵانچێتی و مافیای نه‌وته‌ كاكم له‌ بری نه‌وت بكاته‌ هۆیه‌ك بۆ پێشخستنی نیشتمان ده‌ڵێت خۆزگه‌ نه‌مانبوایه‌ چونكه‌ له‌ سه‌رده‌ستی ئه‌وان :

بوونی ئه‌م په‌تا ڕه‌شه‌ 

بۆ ئێمه‌ ژه‌هره‌و هه‌شه

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format