meko itech1

خورماتوو..هەڵبژاردن و دەنگدان.

336177Image1

بەکر دەروێش

هەندێجار دەڵێم بۆ هەڵبژاردن و دەنگدان دەچمەوە بۆ خورماتوو و دەنگدەدەم، کەچی هەر زوو پەشیمان دەبمەوەو دەڵێم بەشداریکردن و دەنگدان واتە ڕازی بوونم بە16 ئۆکتۆبەر، لێخۆشبوونمە لەوانەی بوونە هۆی لەدەسدانی خورماتوو، واتە ڕازی بوون و لەبیرچونەوەی سوتان و تاڵانکردنی 3000 ماڵی کوردە، واتە ڕازی بوونمە بە تەقاندنەوەی سەدانیتر، بەسوتان و تاڵانکردنی سەدان مۆڵ و دوکان و بازاری کورد، واتە ڕازی بوون بەتەعدا کردن لەنامووسی ژنی کورد، واتە ڕازی بوون بەکوشتن و ڕفاندنی دەیان کورد، واتە لەبیرچونەوەی فەرهودکردنی دەیان کارگەو چێشتخانەو بەرژەوەندی کوردی خورماتوو، بەشداریکردن و دەنگدان واتە من ڕازیم لەوەی کەلەشارەکەی خۆم ئاوارە کراوم و ئێستا دەربەدەرم، واتە من ڕازیم کەخورماتوو لەشارێکی کوردستانییەوە بوو بەشارێکی تورکستانی، واتە من بەوانەی بازرگانن و شارەکەیان فرۆشت دەڵێم دەستانخۆش و ئێوە سەروەرن و منیش خزمەتکارتانم، بەشداریکردنم لەدەنگداندا واتە من کەسێکی گەمژەم و هەر بەگەمژەیش دەمێنمەوە، واتە من خیانەتی هەموو ئەوانەم لەبیرچۆتەوە کە 50٪ خاکی کوردستانیان فرۆشت، واتە من ڕازیم لەو هەموو چەقۆکێشو جنێو فرۆشەی کەبەناوی نوێبوونەوەو کوردایەتییەوە ئەو هەموو جنێوەیان پێداوم، بۆیە بڕیارمداوە بەهیچ شێوەیەک بەشداری لەمەهزەلەیەکا نەکەم کەبەڕواڵەت ناوی هەڵبژاردنەو لەبناغەشدا بازرگانی و مامەڵەکردنە بەکەرامەت و شەرەفی مرۆڤەوە، بەکڕین و فرۆشتنی خاک و نیشتمانەوە، چیتر بەدەنگی خۆم کەس ناکەم بەکەڵەگا بەسەر خۆمەوە، من مرۆڤێکی ئازادم خۆم نوێنەری خۆمم و کەسیش بەنوێنەری خۆم نازانم..

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format