meko itech1

1

چۆن منداڵان بپارێزین لە دەستدرێژیی سێکسی لە کۆمەڵگەدا؟

دکتۆرە دیلمان ئازاد حەسەن، پسپۆری پزیشکیی دادوەری

دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ گرفتێکی دیاری کۆمەڵگەی ئێمەیە و ئێمە وەکو پزیشکانی دادوەری لە کوردستان زۆر بە ڕوونی تێبینی حاڵەتەکان و زیادبوونی ژمارەیان دەکەین، ئەوە لە کاتێکدایە بەشی زۆری حاڵەتەکان ناگەنە لای ئێمە چونکە دەشاردرێنەوە یان گرنگیان پێنادریت، بەهۆی ناهۆشیاریی تاک و خێزان و کۆمەڵگەوە.
ناکرێت ئیدی ئەم گرفتە گەورەیە بەهۆی شەرمێکی ناهۆشیارانەوە بشاردرێتەوە و لە بری جارەسەرکردن، پەردەپۆشبکرێ و فەرامۆش بکرێت.
بۆ بنەبڕکردنی گرفتی دەستدرێژیی شێکسی بۆ سەر منداڵ، یان هیچ نەبێ کەمکردنەوەی، دەبێت کۆمەڵگە هۆشیاربکەینەوە و مەبەستی ئێمەش لەم زنجیرە نووسینانە ئەوەیە.
بەڵام گرنگترین هەنگاو ئەوەیە، لە سیستمی پەروەردە و فێرکردنەوە دەستپێبکەین و بۆ ئەمەش نموونەی سیستمی پەروەردەی بەریتانیاتان بە کورتی پێدەڵێم بۆ ئەم بابەتە، کە لە ڕاوێژکارێکی پەروەردە لەو وڵاتەوە وەرمگرتووە و بۆی باسکردووم.
ئەو وتی ئێمە خولێکمان هەیە بەنوی منداڵپارێزی بۆ ماوەی شەش مانگ کە ئەو خولە کارمەند و مامۆستای قوتابخانەکان زۆرەملێیە بیبینن، ئەگەر نا ناتوانن لە قوتابخانە کار بکەن .
وەکو ئەو باسیکرد لەو خولە فێرت دەکەن کە چۆن ئاگاداری منداڵ بیت و ڕۆژانە تەماشایان بکەین ئایا هیچ شتێکی نامۆ دەبینین لە مامەڵە و هەڵسوکەوتی منداڵەکە یان جێگای زەبر و برینێک دەبینین لەسەر جەستەی منداڵەکە؟
ئەگەر هەر شتێکی وا بینرا خێرا منداڵەکە دەدرێتە لیژنەی چارەسەرکردن و بەزووترین کات چارەسەر وەردەگرێت و بەدوای تاوانبار دەگەڕێین و هەر کەسێک تاوانی دەستدرێژی کردبێت بۆ سەر منداڵ، تا هاتایە لە هیچ دام و دەزگایەکدا کارکردنی فەرمی وەرناگرێت لەو وڵاتە.
ئەگەر تەماشای ئەو دەوڵەتانە بکەن چۆن منداڵ دەپارێزن، چونکە دەزانن کە منداڵ کۆمەڵگا پێکدێنێ و منداڵی نا تەندروست و دەروون ڕووخاو کۆمەڵگایەکی شکستخواردوو پێکدێنێت.
خێزان یان قوتابخانە؟
زۆر گرنگە لە سیستمی پەروەردەوە گرنگی بدرێت بە بابەتی هۆشیاریی سێکسی و ڕیگرێکردن لە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵ و ئەوەی کە منداڵ چۆن پارێزگاری لەخۆی دەکات لە حالەتی گوماناوی و مەترسیداردا
بەلای منەوە خیزان زۆر گرنگە بۆ ئەم بابەتە، بەڵام گرنگیی قوتابخانەش لە خێزانی کەمتر نییە، چونکە لەوانەیە ئەو منداڵە دایک و باوکی نەبێت یان دایک و باوکی لە بنەڕەتەوە ئەو هۆشیارییانەیان نەبێت و جگە لەوەش منداڵ کاتێکی زۆری لە قوتابخانە بەسەردەبات.
لە ئەزموونی خۆمەوە زۆر بینیومە دەستدرێژیی سێکسی بۆ چەند ساڵ بەردەوام بووە بۆ سەر منداڵ، کەچی نە منداڵ زانیویەتی ئاشکرای بکات، نە قوتابخانە دەرکیان پێکردووە، نە دایک و باوک زانیویانە مامەلە لەگەڵ حاڵەتەکە بکەن، هەمووشی دەگەرێنمەوە بۆ نەبوونی هۆشیاری.
لیرەوە دووبارە دەکەمەوە کە دانانی پلانێکی تایبەت بۆ بابەتی پارێزگارێکردنی منداڵ بۆ ئیستای کۆمەڵگەی ئێمە زۆر پێویستە.

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format