meko itech1

fiber netfiber net

كۆمپایایەكی تایبەتمەندی بواری بازاڕكردن ئاشكرای دەكات، بەهۆی ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتی تاقیكردنەوەكان لە ماوەی 64 سەعاتدا، عێراق نزیكەی 351 دۆلار زیانی بەردەكەوێت. وەزارەتی پەروەردەش رایدەگەیەنێت، راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت رۆڵێكی باشی هەبووە بۆ رێگری لە خراپ كەڵكوەرگرتن لە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە قۆپییە و ناردنی زانیاری بۆ نێو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە.

كۆمپانیای ماهیار، وەك كۆمپانیایەكی تایبەتمەند لە بواری ڕێكلام و دیجیتاڵ ماركیتینگ لە کوردستان، لە راپۆرتێكدا،  رایگەیاندووە: "ئێستا زیاتر لە 238 ڕێكخراو لە 106 وڵاتی جیهان، بۆ دروستكردنی فشار لەسەر وڵاتان، تا پەنا نەبەنە بەر بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت، داكۆكی لە مافی بەكاربەران دەكەن".

كۆمپانیاكە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەپێی خەمڵاندنەكانی ڕێكخراوی نێتبلۆكس، بۆ هەر یەک سەعات ڕاگرتن و پچڕانی ئینتەرنێت، بایی 5 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار زیانی ئابووری بە عێراق دەكەوێت، تەنیا لە ماوەی تاقیكردنەوەكانی وەزاریی خولی یەكەم و دووەمدا، كە دەكاتە 64 سەعات، عێراق نزیكەی 351 دۆلار زیانی بەردەكەوێت".

كۆمپانیاكە ئەوەشی روون كردووەتەوە، عێراق، بە هەرێمی كوردستانەوە، ساڵانە لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدا دێن، كە ئینتەرنێت بە هۆكاری جیاواز دەپچڕێنن و تەنیا "لە 2019دا، لە 263 سەعات پچڕاندنی ئینتەرنێتدا، زیانی 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بەر ئابووری كەوتووە، بەڵام بۆ هەر یەک سەعات لەسەر ئاستی جیهان، زیانی پچڕانی ئینتەرنێت سەرووی 2 ملیار دۆلارە".

بیلال سەعید، بەڕێوەبەری كۆمپانیای ماهیار راگەیاند: "ئەو ژمارە و داتایانە خەمڵاندن و داتای كۆمپانیایەكی جیهانیی ئەم بوارەیەن".

روونیشی كردەوە: "بەهۆی راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت، چەندین كۆمپانیا لە كوردستان و عێراق زیانی زۆریان بەر كەوتووە و دەبێت لایەنێك هەبێت قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە”.

لای خۆیەوە، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند: "راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە خولی یەكەم و دووەمی تاقیكردنەوەی پۆلی 12، داواكاریی وەزارەتی پەروەردە بووە و وەزارەتی گواستنەوەش لە رێگەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتەوە جێبەجێی كردووە".

ئەوەشی خستە ڕوو: "راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كاتی دیاریكراوی تاقیكردنەوەكاندا، رۆڵێكی باشی هەبووە بۆ رێگریكردنی تەواو لە خراپ كەڵكوەرگرتن لە هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ گزی و قۆپییە و ناردنی زانیاری بۆ نێو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە، ئەم راگرتنە، كاریگەرییەكی گەورەی هەبووە بۆ سەرخستنی تاقیكردنەوەكان".

سامان سیوەیلی، گوتیشی: "سوپاسی كۆمپانیاكان دەكەین، كە هەماهەنگیی تەواویان هەیە و هاووڵاتییانیش وێڕای ئەوەی لە هەندێك شوێن مامەڵەكانیان دواكەوتووە، بەڵام پابەند بوونە، دەبێت ئێمە ئەم كارە وەكوو ئەركێكی نیشتمانی سەیر بكەین، چونكە لەدوای پرۆسەی هەڵبژاردنەكان، بەڕێوەچوونی ئەزموونە گشتییەكان گەورەترین پڕۆسەی نیشتمانییە ".

بەرپرسەكەی وەزارەتی پەروەردە جەختی كردەوە، قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتییان و كۆمپانیاكان بابەتێكە پەیوەندیی بە خودی كۆمپانیاكانەوە هەیە.

ئەمساڵ لە خولی یەكەمی ئەزموونەكانی پۆلی 12، رۆژانە لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا، چوار سەعات هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیران، دواتر لە خولی دووەم بۆ سێ سەعات كەم كرایەوە.

دیلان ڕه‌شاد، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ جۆرە بڕیارێک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنەوە نییە، کە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناچار بکات، بەهۆی راگرتنی هێڵەكانیان لە كاتی تاقیكردنەوەکان، قەرەبووی هاوبەشەکانیان بكەنەوە".

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format