meko itech1

FB IMG 1632231931851

……………..ئەمشەو ……………..
خۆزگە ئەمشەو کۆتا شەوی یەکجاریم بێت !
خەوی ئەمشەو پڕ لە قوڵیو کۆتایم بێت !
خۆ من نەمکرد لە ژین ئۆخەی بۆ چەنساتێ
ھیوادەکەم ئەم چەنساتە وا دوایم بێت
چیتر نەبمە بێشکەی غەمو خەفەت لە ژین
خۆزگە ئەمشەو کۆتا شەوی یەکجاریم بێت !
_________________________________
خۆزگە ئەمشەو میوانی من مەرگ ئەبوو
گیان بە وردی لە تاسەی ژین وا دەر ئەچوو
لە دوای مردن خۆزگە ئەبووم بە خۆڵە مێش
یان وەک داری ناو ئاگردان ببمە سووتوو
یا خود ببمە خۆراکێکی باڵندەکان
ئومێد دەکەم شەوی کۆتام ئەمشەو ئەبووم
________________________________
بەڵکو ئەمشەو ببمە بەفری بەر ئاگردان
تا بە نەرمی بم تاوێنی بەبێ گیاندان
ھەتا وەکو مانشێتی غەم بێمە پێش چاو
ئەمشەو لەگەڵ مەرگەساتە ببمە داستان
یاخود ببمە سەرھەڵدێری باسی ناو لاو
بە ئارامی ببمە نێچیر بۆ گیانکێشان
______________________________
خۆزگە ئەمشەو من ون ئەبووم لە پێشی چاو
بە ئاسانی لە بۆ مردن ئەکەوتمە داو
دوا ھەناسەم بسپاردایە بەژینگەی تاڵ
وەکو بەفری بەر تیشکی خۆر ئەبووم بە ئاو
دەست بەرداری باری شوومی دنیا ئەبووم
ئاوەتەکەم ئەمشەو ونبم لە پێشی چاو

هاوکار دەڵۆیی

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format