meko itech1

144102021 Anjumani Asaish

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گروپی CTS بڵاودەکاتەوە، کە لە رێگەی تۆڕێکی بەرفراوانەوە ژمارەیەک لە کوڕان و کچانی گەنجیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەڵخەڵەتاندبوو.

بەپێی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، ئەو گروپە بە سەرپەرشتی كه‌سێك بە ناوی گۆڤەند کاریان بریتی بووە لە دروستکردنی تۆڕی بەرفراوان و مەترسیدار لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی هەڵخەڵەتاندنی کچان و کوڕانی گەنج.

روونیشیکردەوە، کە ئامانجی گروپەکە بەدەسهێنانی وێنە و ڤیدیۆی ئابڕوبەر و نهێنییە تاکەکەسییەکانی خەڵک بووە، بۆ ئەوەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بکەنە کارتێکی فشار بۆ بەدەستهێنانی پارە یان ناچارکردنی قوربانیەکان بە ئەنجامدانی کاری نەشیاو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیرکراون و لە کاتی دەستگیرکردنیشیان دەست بەسەر بەڵگە و وێنە و ڤیدیۆی جۆراوجۆردا گیراوە و دانیشیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

سەبارەت بە تۆمەتباری سەرەکیش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاندوە: ناسنامەی گۆڤەند و چەند هاوکارێکی دیکەی ناوبراویان لایە کە دانیشتووی دەرەوەی کوردستانن و لە رێگەی پۆلیسی نێودەوڵەتییەوە هەوڵ دەدەن بیانگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن و بەپێی یاسا سزا بدرێن. 

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format