meko itech1
بايكۆت، باشترین بەشداری کردنی هەڵبژاردنه

بايكۆت، باشترین بەشداری کردنی هەڵبژاردنه 4

بەکر دەروێش

 هەندێ کەس پێیان وایە بایکۆت کردنی هەڵبژاردن کارکێکی نەرێنییە(سلبی یە)و خزمەتی پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن ناکات، چونکە لەحاڵەتی بایکۆتدا دەسەڵات قەڵپی دەکاو شوێنی دەنگە بەتاڵەکان بەتەزویر پڕدەکاتەوە، هەندێکیش پێیان وایە نەچوونی هاوڵاتیانی نەتەوەیەک بۆ دەنگدان لەبەرژەوەندی نەتەوەکانیترە، وەک ئەوەی بڵێی ئەم هەڵبژاردنە کێبڕکێی نێوان نەتەوە جیاجیاکانی ئێراق بێت، ئەم تێگەیشتنە سەقەتە لەهەڵبژاردن و دەنگدان پڕوپاگەندەی حیزبە سوودمەندەکانی هەڵبژاردنە، ئەوانەی هیچ مانایەکیان بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن نەهێڵاوەتەوەو لەپرۆسەیەکەوە بۆ دەستاودەستکردنی دەسەڵات، کردوویانەتە پرۆسەیەک بۆ چەسپاندنی پلەو پێگەی خۆیان، پەرلەمان دەگۆڕێ، دەمووچاوەکان دەگۆڕێن بەڵام دۆخەکە هەر وەک خۆیەتی و ڕۆژ بەڕۆژیش شلۆقتر دەبێت، گوزەران و بارو دۆخی ئابووری تادێت خراپتر دەبێت، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و خۆشگوزەرانی تائاستی نەبوون هاتووە، بەرتیل و واستەو گەندەڵی سەراپا دامودەزگانی دەوڵەتی تەنیوە، کۆمەڵێ حیزبی خاوەن میلیشیا بوونە بەدەمڕاس و کوێخای ئێراق، بەئاشکرا هاوارەکەن ( یان ئۆینەرم یان زیفنەرم ) بۆیە لەم بارو دۆخەدا باشترین بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا بایکۆتە، چونکە بایکۆتیش شێوەیەکە لەشێوەکانی بەشداریکردنی هەڵبژاردن، لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

 1-بایکۆت وادەکا لەوەی هاوڵاتی تەنیا ژمارەیەک بێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و سەرخستنی لایەنێکی سیاسی ببێتە سەنتەری ململانێکەو خاوەنی ڕەسەنی پرۆسەکە. ،

 2-بایکوت وادەکات لەجیاتی ئەوەی تۆ ملکەچی حیزب بیت، حیزب ملکەچی تۆ بێت، بەدەنگتەوەو بێت و گوێت لێبگرێ.

 3-بایکۆت وادەکات لەجیاتی ئەوەی تەنیا ژمارەیەکی لاواز بیت لەم پرۆسەیەدا ببیتە خاوەن هەڵوێست و بەپێداگری لەسەر مافی ڕەوای خۆت، دەسەڵات ناچار بێت داخوازیەکانت جێبەجێکات.

 4- بەفیڕۆنەدانی دەنگی خۆت و نەفرۆشتنی بەبازرگانەکانی سیاسەت سەرتدەخات بۆ چەقی ململانێکان و لەپەراوێزەوە دەتکات بەسەنتەر، ئەوکاتە لەجیاتی ئەوەی تۆ بەدەوری حیزبدا بخولێیتەوە، حیزب بەدەوری تۆدا دەخولێنەوە.

 5- هەموومان باشدەزانین ئەم پرۆسەیە ئەگەر بەهەزار دەنگیش بووە هەر تێدەپەڕێ، ئەوانەی خۆیان مەبەستیانە سەریان دەخەن، دووای ئەوەش بەناوی دەنگدانەوە شەرعیەتی پێدەدەن، بەڵام بایکۆت ئەو شەرعێتەیان لێ وەردەگرێتەوەو بەدنیای دەسەلمێنی کەئەوە دەنگی میلەتی ئێراق نییەو تەزویری تەزویرچییەکانی هەڵبژاردنە.

 6- بۆ گۆڕینی ڕێڕەوی هەڵبژاردن بەقازانجی هاوڵاتی باشترین ڕێگا بایکۆتە، نەک بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ، کەدۆخە سەپێنراوەکە لەسەرت دەکاتە ماڵ و ڕەوایی بەدزەکانی دەسەڵات دەدات.

 7- لەکۆتایدا بایکۆت باشترین سزایە بەدەستی ئێمەی هاوڵاتیەوە کەدەتوانین لەدژی ئەم حیزبانەی دەسەڵات بەکاریبێنین، جگە لەم ڕێگایە دەبێ توندو تیژی بەکار بێنین، کەئەویش ویست و ئامانجی دەسەڵاتە، بۆ ئەوەی بەهانەی کوشتنمانی هەبێت.

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format