meko itech1

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت


iraqsqaure 1

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو زمانی دووەمی عێراق مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.

ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق  ڕاگەیاند، بەپێی دەستوور دەبووایە گرنگیی زیاتر بدرایە بە زمانی كوردی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەكردەیی لەناوەندەكانی خوێندن و فەرمانگەكان گرنگیی زیاتری پێبدایە.

بەڵام دەبوو پێش ئەنجومەنی وەزیران، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كە كوردە وەرگێڕی دابنایە لە پەرلەمان و كاری یەكەمی ئەوەبێت زمانی كوردی گرنگیی زیاتری پێبدرێت لە پەرلەمانەوە.

پێشیوایە، ناكرێت لەنێو دانیشتنی پەرلەماندا قسەبكەیت و بەرامبەرەكەت تێنەگات، چونكە تۆ بۆ ئەوان قسەدەكەیت.

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوەشدەكاتەوە، بەرپرسانی كورد گرنگییان نەداوە بە زمانی كوردی لە بەغداد، ئەوەندەی بەلایانەوە گرنگ بووە كە ئەندامێكی حزبەكەیان دابمەزرێنن و دواتر بۆ نووسینگە و فەرمانگەی شارەكان بیانگوازنەوە.

ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەشكرد، “یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان ئەوەیە كە لە كوردستان تەنها كار بە زمانی كوردی دەكرێت بەهۆی ئەوەی كە فەرمانگەكان، دادگا و نووسراوەكان كوردین، بۆیە لە بەغدادیش هەمووی عەرەبییە بەهۆی ئەوەی زۆرینە عەرەبن

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format