meko itech1

دەنگدان بۆ (برلمان)ى (عَلْمانِى) دروست نيە

بزانە: بە هيچ جۆرێك دروست نيە مرۆڤى موسوڵمان دەنگ بداتە گرۆهەكانى (علماني)، 

دەنگدانەكەشى دەبێتە شاهيدیی بە درۆ، چونكە گرۆهەكانى (علماني) ڕەفتار بە شەريعەتى ئيسلام ناكەن، كەوابوو: هەر مافى ئەوەشيان نيە–لە (دارُ الإسْلام)دا- حوكمڕانى موسوڵمانان بكەن.  

ئەمە لە لايەك، لە لايەكیتريش: هەندێكیتر بە ناوى ئيسلام دێنە مەيدان و دەڵێن: دەنگ بدەنە ئێمە تاكو ئەنداممان لە (برلمان) زۆر ببێ و خزمەتى ئيسلام بكەين!. 

جا لێرەدا پێويستە موسوڵمانان ئاگادار بكرێنەوە: كە ئەو دەنگدانەيان–هەروەك بۆ گرۆهەكانى (علماني) دروست نيە- بۆ ئەو جۆرە موسوڵمانانەش بە هيچ جۆرێك دروست نيە؟ چونكە ئەو موسوڵمانانە بوينە هاوبەشى زاڵمەكانى (علماني) لە (برلمان)دا، 

بەڵكو هەندێكيان-هەندێ جار- دەبنە هاوپەيمانى گرۆهەكانى (علماني)، ئەم جۆرە هاوبەشى و هاوپەيمانيەش هەڕەشەى خواى دەرهەق هاتووەو خواى گەورە دەفەرموێ : [وَلا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ]هود: 113، دڵتان بە لاى ستەمكارەكاندا نەچێ  نەوەك ئاگرى دۆزەخ بتانسوتێنێ. 

واتە: هاوڕێيەتييان مەكەن و بە كردەوەكانيان ڕازى مەبن و بێدەنگى لە كافربوونەكەيان مەكەن. (تفسير القرطبي) هود (113).  

جا ئەگەر ئەوان بڵێن: پێغەمبەر ﷺَ هاوپەيمانى لەگەڵ كافرەكان كردوە؟ 

ئێمەش دەڵێين: ڕاستە، پێغەمبەر ﷺَ وەك سەرۆكى دەوڵەتى ئيسلام هاوپەيمانى لەگەڵ كافرەكان كردوە، بەڵام لە هەمان كاتيشدا پايتەختى ئيسلام (مَدِينَة)ى پيرۆز بوو و ڕەفتار بە شەريعەتى ئيسلام دەكرا و كافرەكان هيچ دەسەڵاتێكيان بە سەر موسوڵماناندا نەبو، چونكە پێغەمبەر ﷺَ چەكى (جِهاد)ى هەر لە دەستدا بوو و لە غەزا كردندا هەر بەردەوام بوو، 

كەواتە: هاوپەيمانيەکە تەنها بۆ ئەوە بوو: ئەو كافرانە جەنگى لە دژ نەكەن و هێزى دوژمنانى ئيسلام كەم ببێتەوە. 

جا–بە پێچەوانەوە-جەنابتان بە فەرمانى گرۆهەكانى (علماني) چەكى (جِهاد)و شەڕەفتان داناوەو لە جياتى چەكى (جِهاد)، زوڕنا و مۆسيقاتان بە دەستەوە گرتووەو لە سەر كورسى ستەمكارى پاڵتان داوەتەوەو موسوڵمانە بە غيرەتەكانيشتان –وەكو خۆتان- بێغيرەت كردون و بەرەى (علمانية)كانتان بەهێز كردوەو بەو هاوبەشيەتان مافتان داوەتە (علمانية)كان: لە ناو (دارالإسلام) خاكى موسوڵماناندا بە ياساى كوفر ڕەفتار بكەن و بە سەر موسوڵماناندا بيسەپێنن، ئێوەش ئايينى ڕاستەقينەتان لە موسوڵمانان شێواندوەو موسوڵمانەكانتان پەرتەوازە كردون، بە ئەندازەيەكى وەهاش ئيسلامتان كردۆتە حيزبايەتى: پيرۆزبايي دامەزراندن لە حيزبی (شيوعى)ش دەكەن!  

پيرۆزبايی چى لێدەكەن؟ پيرۆزبايی ئەوە كە دەڵێ : (خوا نيە)، (ئايين ترياكى گەلەكانە)!.  

ئەم پيرۆزباييەى ئێوە چ جياوازيەكى هەيە لەگەڵ پيرۆزبايی لە كافرەكانى (قُرَيْش) كە دەيانگوت: خودا هاوبەشى هەيە، (مُحَمَّد)ـش ﷺَ  درۆزنە؟  

يان ئێوە وا تێدەگەن بانێكەو دوو هەوايە !؟ نا، هيچ جياوازيەكى نيەو پيرۆزباييەكەتان دەبێتە

ڕازى بوون بە كوفرى (ماركسية)، ڕازى بوونيش بە كوفر كافربوونە، بە بەڵگەى ئايەتەكەى [فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ]ـى ڕبردوو، هەم بڕوانە (تفسيرالقرطبي) النساء (140).  

(مێرگ و گوڵزاری بەهار بۆ گەشتیارانی 

ژیانی پێغەمبەری ڕێزدار ﷺَ)

دانراوی :مامۆستا عبداللە هەرتەلی ( رحمەاللە)

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format