meko itech1

مه‌ترسیه‌كانی دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن 1

مه‌ترسیه‌كانی دوای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن 

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج 

هه‌ڵبژاردن كۆتای هات ، به‌ ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ رێژه‌ی به‌شداری نه‌گه‌یشته‌ 30% ی ده‌نگده‌ران ، هه‌ندێك هه‌واڵ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن 19%ی تێنه‌په‌ڕاندوه‌ ، ڕه‌نگه‌ 19 لێكدانی دوو بكرێت و بكرێته‌ 38% ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ، كۆی ئه‌وانه‌ی نه‌چوونه‌ بۆ ده‌نگدان و به‌م ده‌م و چاوه‌ سواوو ناجۆرانه‌ ده‌ڵێن ئێوه‌مان ناوێت هه‌ندەو نیوێكی ئه‌وانه‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ هه‌ر هۆیه‌ك و به‌ پاره‌و ده‌مانچه‌و ئیمتیازات و به‌ڵێنی پۆست چوونه‌ ، نه‌چوونی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خه‌ڵك له‌ ته‌واوی عیراق به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ شكستێكی گه‌وره‌ی ئه‌م سیاسیه‌ دواكه‌وتوانه‌یه‌ ، شای لۆغانی بردنه‌وه‌و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی ئێره‌و ئه‌وێ‌ ئه‌و راستیه‌ ناگۆڕێت كه‌كه‌س براوه‌ نیه‌ ، هه‌ڵبه‌ت به‌و جیاوازیه‌وه‌ كه‌ له‌ زۆر شوێن خه‌ڵك ده‌م و چاوی نوێی هێناوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ .

عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ به‌رده‌م ئاله‌نگاری و وه‌رچه‌رخانی نوێدان ، به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ نه‌پارله‌مانی دادێ‌ و نه‌حكومه‌تی ئاینده‌ ناتوانن كۆی كێشه‌و گرفته‌كانی سیستمی حوكمڕانی ، گه‌نده‌ڵی ، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر چی ده‌ستوه‌ردانی ده‌رو دراوسێ‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌ چاو جاران كه‌متر بوو ، به‌ڵام هه‌ر هه‌بوو ، توركیا به‌رله‌ هه‌ڵبژاردن چه‌ند جار له‌ ته‌ك هه‌ندێك كۆنه‌ به‌عسی و لایه‌نی سونه‌و خه‌ڵكی دیكه‌ كۆبونه‌وه‌ی كردو نه‌خشه‌ رێی ئاینده‌ی له‌ گه‌ڵیاندا تاوتوێ‌ كرد .

ئێرانیش دورو نزیك له‌ نێو چوار چێوه‌ كه‌دا بوو ، ئێران له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌ فشار بخاته‌ سه‌ر حكومه‌تی ئاینده‌ی عیراق و هه‌رێمیش تا ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و لایه‌نه‌ كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌م ناوچه‌یه‌ دور بخه‌نه‌وه‌ ، ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی په‌لامار ده‌كات و ده‌یه‌وێت لاسای توركیا بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ی به‌ یه‌كێتی و پارتیش وتوه‌ ، ئێران مه‌به‌ستێتی هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كان چه‌ك بكرێن و وه‌ك موجاهیدنی خه‌ڵك ببرێنه‌ وڵاتێكی تر ،دیموكراته‌كان و لایه‌نه‌ رۆژهه‌ڵاتیه‌كان ئه‌و راستیه‌ ده‌زانن و پێیان وتراوه‌ ، ئایه‌ ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ گفت و گۆو چاره‌سه‌ر یان نا ، ئه‌وه‌یان دیار نیه‌ ، نزیكبوونه‌وه‌ی دیموكراته‌كان و یه‌كخستنی تواناكان و پێكه‌وه‌ بوون له‌م قۆناغه‌شدا گرنگه‌ ، ئایه‌ عیراق وه‌ك چۆن له‌ رێی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ ملی داوه‌ بۆ په‌لاماری توركی و داگیركاری هه‌مانشتیش بۆ ئێران جێبه‌جێ‌ ده‌كات ، ده‌بێت چاوه‌ڕێ‌ بكه‌ین .

له‌ دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان گه‌ڕێكی توند و تیژو پڕ هه‌ڵچوون و داچوون له‌ نێوان كوردو شیعه‌دا ده‌ستپێده‌كات ، به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ شیعیه‌كان له‌ كورد توڕه‌و به‌ داخن ، ئه‌مه‌ به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌ كۆنگره‌ی هه‌ولێری عه‌ره‌به‌كان و به‌شی دیكه‌شی گرێدراوه‌ به‌ بوونی به‌عسیه‌كانه‌وه‌ له‌ كوردستان ، دانپیانانی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌عسیه‌كان له‌ كوردستان داڵده‌ دراون ، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ بوو ، كورد ده‌بێت بزانێ‌ كه‌ شیعه‌و سونه‌ی عیراقیش هه‌ر كات ده‌ستیان بڕوات له‌ كوێره‌ دێیه‌كیشا بواری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كورد ناده‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنه‌ین هه‌رێمی كوردستان و سیستمی فیدراڵیش له‌ به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان.

بارو دۆخی نێو خۆی ماڵی كورد زۆر خراپه‌ ، هه‌ردوو لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌كه‌ی كورد جگه‌ له‌ كێشه‌ی نێو خۆیان له‌ گه‌ڵ یه‌كیش دڕدۆنگ و ناته‌بان ، هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان نیه‌ بۆ ئاینده‌ ، له‌ بری پلان بۆ ئاینده‌ پیلانیان هه‌یه‌ دژی یه‌كتر ، ته‌نانه‌ت له‌ په‌یوه‌ندیشدا له‌ گه‌ڵ یارو نه‌یاری كورد په‌یوه‌ندیه‌كانیان به‌ جۆرێك نیه‌ كه‌ له‌ ته‌ك به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا یه‌كبگرێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ی گره‌و له‌ سه‌ر شكاندنی شكۆی كورد ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌نده‌ بیرله‌وه‌ناكه‌نه‌وه‌ مرۆڤی خۆخاوه‌ن دروستبكه‌ن .

له‌ماوه‌ی رابردودا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارومسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراقی ، هه‌نگاوی گرنگیان به‌ ئاراسته‌ی خۆخاوه‌نی عیراق و وه‌ڵامی خواسته‌كانی شه‌قامی عیراقی دایه‌وه‌ ،له‌ ئه‌گه‌ری نه‌مانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌وان له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆیدا قه‌یرانی دیكه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌دات ،هه‌ڵبه‌ت ته‌قه‌لایه‌كی زۆریش هه‌یه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌یان ، له‌ كاتێكا ئه‌وان له‌ ماوه‌ی رابردودا ئه‌گه‌ر كه‌م و كورتیش بێت هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئاسایبنه‌وه‌ ، كازمی  بێگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایه‌نی شیعی و پارله‌مان ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت بڕێك بودجه‌ی وه‌ك مینحه‌ نارد بۆ هه‌رێم ، دیاره‌ بێ‌ ئه‌و هاوكاریه‌ ناتوانرا موچه‌ به‌ ته‌واوی بدرێت ، ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ندێ‌ بابه‌تیشدا سه‌ركه‌وتوو بووبن. 

عیراق و هه‌رێم له‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسان ،ئاخۆ ناخوداكانی سیاسه‌ت ده‌توانن ئه‌م قۆناغه‌ تێپه‌ڕێنن، ئه‌وه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ هه‌موومان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌كه‌ین ، گه‌رچی من خۆم وه‌ڵامی خۆم لایه‌ .

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format