شكست و سەركەوتن!
زەواڵ حمید
لای خۆمان شکست و سەرکەوتن ، یەکسانە بەدۆڕان و بردنەوە.
بەڵام دۆڕان و بردنەوە یاسایی یارێکانە .
شکست و سەرکەوتن هەنگاونانە بۆ کردار و بەهێزی و بەرگری و گۆڕانکاری و بەدەستهێنانی ماف.
سەرکەوتنیش ،سەماکار و سەرکردە ،خۆی دەکات بەباوکی.
بەڵام شکست! دایکی نییە و بێ ناسنامەیە و کەس خاوەندارێتی قبوڵناکات.
بۆیە بێدەنگی هەڵبژاردن ، باشترین خزمەتە بەخۆت ، لە بازنەی شکستدا ، ئەگەر تۆمەت نەخەیتەپاڵ کەسانی دیکە. لەگەڵ ئەوەشدا ،چۆن لەسەرکەوتندا!
هەنگا و ژمارە و تۆمارکردن هەیه، لەشکستیشدا هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی خاڵی بەهێزی شکستەکە و ژمارەی هەڵەکان ، دەکرێت هەژمار بکرێن.
بۆئەوەی هۆکاری لەدایکبونەکەی بدۆزرێتەوە ، تا لەتۆماری شکستیدا شکستێکی دیکە مردوو ئاسا بێ نازنەبێت .
لەشکست و سەرکەوتندا ، ئەنجامەکان پێش دەکەون ، دواتر سەرکەوتن یان شکست هەڵدێت.
لەهەردوو ڕووداوەکەشدا هۆکار هەیە، هۆکارەکە تاکەکەسی بێت یان کۆدەنگی لایەنێک یان خەڵکانێک.
بەڵام پێش شکست و سەرکەوتن ! وەک بۆنی باران پێش دیتنی بارینی هەستی پێدەکەیت.
جابۆیە ، بۆ هەڵهاتن و دەرکەوتنی سەرکەوتنمان، دەبێت دەنگمان یەک ئاواز بێت . نەباشکستی بێ ناسنامە نازناوی گشتیمان بێت.
[zombify_post]