ئەو شوێنەوارانەی لە کفری مەترسی لەناوچونیان هەیە


246458958 1860425844159606 7881571430077944426 n 1

قەزای كفری، یەكێكە لە دێرینترین قەزاكانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە ئیدارەی گەرمیانە و دەیان شوێنەواری تێدایە، بەڵام مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

كفری كە بە شاری وەزیران ناسراوە، پێشتر سەر بە پارێزگای كەركووك بووە، بەڵام بەهۆی سیاسەتی تەعریبەوە خراوەتە سەر پارێزگای دیالە و دواتر لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991 لە دەستی بەعس ڕزگار كرا و خرایە سەر پارێزگای سلێمانی و دواتر لەگەڵ پێكهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان خرایە سەر ئەو ئیدارەیە.

لەمبارەوە سەنگەر شێخ جامی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند: “بابەتی ئەو شوێنەوارانە نەك هەر لە كفری لە شوێنەكانی تریش وایە و لە شوێنەكانی تریش رۆژانە تێك دەدرێن و ئێمە كارمان لەسەر بونیادانەوە و دیزاینی قەیسەریی كفری كردووە كە بە بڕی شەش ملیار دینار نۆژەن بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە هێشتا ئەو بڕە پارەیە خەرج نەكراوە”.

گوتیشی: “كێشەیەكی تر هەیە كە ئەو موڵكانە لە كفری و شوێنەكانی تریش موڵكی خەڵكن، خەڵك قبووڵی نییە بێ قەرەبووكردنەوە بۆیان نۆژەن بكەیتەوە و خۆشی ئامادە نییە دەنا ئێمە هەموو ئامادەكارییەكمان بۆ كاركردن لەو بابەتە کردووە و ئەم کێشە هەستیارە تەنیا ئەوە نییە بە ڕووكەشی تەماشا بكرێ، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئیدارە و حوكمڕانییەكی تاڕادەیەك نوێین و ئەوەتا قەیران لەدوای قەیران هەیە، بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە، ئەگەر تەنیا هەموو شوێنەوارەكانی كفری نۆژەن بكرێتەوە، پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە، ئەی شوێنەكانی تر، ئیتر حكوومەت ئەو پارەیە لە كوێ بێنێت كە خەڵكیش ئامادە نەبێ لانیكەم هاوكارییەكی حكوومەت بكات یان كەرتی تایبەت، بۆیە دۆخەکە بەمشێوەیە، نەك هەر لە كفری لە شوێنەكانی تریش هەر وایە”.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری گەرمیان لە كفری، كەلار، چەمچەماڵ و خانەقین زیاتر لە 500 شوێنەوار هەیە كە بەشێكی بەرچاوی ئەو شوێنەوارانە كەوتونەتە سنووری قەزای كفرییەوە.

دیارترین شوێنەوارەكانی قەزای كفری بازاڕی قەیسەری كفری، قەڵای پاشا، سەرای كفری و خانووی مەجید پادشای بابانە.

245597865 1860331020835755 2843440634099232553 n

245723820 1860425930826264 2091836948851058902 n

246458958 1860425844159606 7881571430077944426 n 2

245613974 1860425437492980 1393674079501159781 n

245648271 1860426100826247 5234083006125827426 n

245626009 1860426184159572 798365550666350648 n

246736540 1860425767492947 1024165782285428269 n

245626009 1860426357492888 4494926712708596119 n

0156b7a3b713a36ba60ca0d9d29bb59f L 1


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format