بەهای پشکەکانی تێسلا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند


پشکەکانی تێسلا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند 1

پشکەکانی تێسلا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیدا، بەهای پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا کە ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی خاوەندارێتی دەکات، یەک ترلیۆن دۆلاری لە بازاڕەکاندا تێپەڕاند، ئەوەش دوای ئەوەی کە کۆمپانیای هێرتزی ئەمریکی داوای لە تێسلا کرد کە 100 هەزار ئۆتۆمبێلی بۆ دروستبکات.

نرخی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایە کە لە بواری پیشەسازیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کاردەکات، لە ساڵانی 2020 و 2021ـدا بەشێوەیەکی ئێجگار زۆر رووی لە زیادبوون کردووە، لە کاتێکدا کە وەبەرهێنەران هەوڵی زیادکردنی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەدەن وەکو ئامادەکارییەک بۆ داهاتوو کە چاوەڕێدەکرێت وڵاتان ئەو ئۆتۆمبێلانە قەدەخە بکەن کە بە بەنزین، دیزڵ و سووتەمەنییە کاربۆنییەکانی دیکە کاردەکەن.

بەهای پشکەکانی تێسلا لە رۆژی دووشەممە بە رێژەی 9٪ زیادیان کرد دوای ئەوەی کە کۆمپانیای هێرتز داواکارییەکەی ئاشکرا کرد، ئەگەر چی دوای ئەوە پێنوێنی پشکەکانی دابەزییەوە.

بۆ ئەوەی بەهای کۆی گشتیی پشکەکانی تێسلا لە سەرووی یەک ترلیۆن دۆلار بمێنێتەوە، پێویستە هەر پشکێکی بە 995.75 دۆلار بفرۆشرێت. کۆمپانیاکە 963 ملیۆن و 330 هەزار پشکی هەیە. بەو هەنگاوەش، تێسلاش چووە پاڵ کۆمپانیاکانی ئەپڵ، ئەمازۆن، ئەلفابێت، فەیسبووک و مایکرۆسۆفت لە تێپەڕاندنی بەربەستی یەک ترلیۆن دۆلار.

ساڵی 2018، کۆمپانیای ئەپڵ بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا و لەسەر ئاستی هەموو کۆمپانیاکانی جیهان، بەهای پشکەکانی بۆ سەرووی یەک ترلیۆن دۆلار بەرزبووەوە.

مانگی ئەیلوول، ئۆتۆمبێلی تێسلا لە جۆری Model 3 بووە پڕفرۆشترینی ئەوروپا. ئەوە یەکەمین جار بوو ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی زیاتر لە هەر ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەو ناوچەیە بفرۆشرێت.

کۆمپانیای هێرتزی ئەمریکی کە تایبەتە بە بەکرێدانی ئۆتۆمبێل، رایگەیاند کە لە کۆتایی ساڵی 2022 کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی لە تێسلاوە پێدەگات، ئەوەش وەکو بەشێک لە پلانەکەی کە بڕیاریداوە گەورەترین کۆمەڵەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کیشوەری ئەمریکای باکوور دروستبکات.

کۆمپانیاکە راینەگەیاندووە کە تێچووی کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانە چەند دەبێت، بەڵام میدیای ئەمریکی باس لەوە دەکات، تەنانەت ئەگەر تێسلا داشکاندنیشی بۆ بکات، ئەوا ئەو 100 هەزار ئۆتۆمبێلە بە چوار ملیار دۆلار لەسەر کۆمپانیای هێرتز دەکەوێت.

بەرزبوونەوەی بەهای پشکەکانی تێسلا وایکرد کە سامانی ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکەش بەرزبێتەوە. کۆی گشتی سامانەکەی پێش ئەو بەرزبوونەوەیەش لە سەرووی 252 ملیار دۆلارەوە بوو کە 60 ملیاری لە سامانەکەی جێف بیزۆسی دامەزرێنەری ئەمازۆن زیاترە.

قازانجەکەی رۆژی دووشەممەی تێسلا وێڕای ئەوە هات کە چەند رۆژێک لەمەوبەر کۆمپانیاکە ناچارکرا کە وەشانێکی سۆفتوێری ئۆتۆمبێلە بێشۆفێرەکانی بكشێنێتەوە. رۆژی یەکشەممە، ئیلۆن مەسک لە تویتێکدا رایگەیاند کە کۆمپانیاکەیان وەشانی پێشوو دەکشێنێتەوە و ئەپدەیتێکی نوێ دەخاتەڕوو.

مانگی رابردوو، تێسلا 24  هەزار و 600 ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە جۆری Model 3 لە ئەوروپا فرۆشت و بە پێش ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکانی وەکو ڤۆڵکسواگن و رینۆ کلیۆ کەوت.

لەم کاتەدا ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەی تێسلا لە بەریتانیا بەنێوبانگترین و باوترین ئۆتۆمبێلی کارەباییە، لە کاتێکدا کە حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە لە ساڵی 2035ـەوە، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە قەدەخە بکات کە بە بەنزین، گازوایل و سووتەمەنییە کاربۆنیەکانی دیکە کاردەکەن.

لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرانسەری ئەوروپا فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە بەنزین کاردەکەن، لە ئاستێکی زۆر بەرزدا ماوەتەوە، چونکە ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان نرخیان بەرزە.

بەڵام بەهۆی پیسکردنی هەواوە، ژمارەیەکی زۆری خەڵک و کۆمپانیا پیشەسازییەکانیش روویان لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی کردووە. بە گوێرەی کۆمپانیای جەیتۆ داینامیکس، کە تایبەتە بە ئاماری ئۆتۆمبێلەکان، پێش هاتنی کۆرۆنا، لە بەرامبەر هەر ئۆتۆمبێلێکی کارەباییدا، 10.3 ئۆتۆمبێلی سووتەمەنی-بەکاربەر دروستدەکران، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ 1.3.


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format