meko itech1
چەند نهێنییەکی مەترسیدار لەسەر فەیسبوک ئاشکرادەکرێت

Facebook Might Soon Change Its Name to Become a Parent Company feat.

توێژینەوەیەکی زانستی چڕوپڕ چەند نهێنییەکی مەترسیدار لەسەر بەکارهێنانی فەیسبوک ئاشکرا دەکات، کە تائێستا سەرتۆپی گرتوە و زۆرترین بەکارهێنەری هەیە بەراورد بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لەجیهاندا.

توێژینەوەکە لە ساڵی 2019ەوە دەستیپێکردوە و لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە هەشت کەس لەجیهاندا یەکێکیان بەکارهێنەری فەیسبوکە، کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە تائێستا گەیشتوەتە 2.9 ملیار کەس، کە زۆرینەیان ئالودەی بەکارهێنانی بون و چەندین کاریگەریی خراپ و نەرێنی لەسەر دروستکردون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئالودەبوانی بەکارهێنەری فەیسبوک کاریگەریی لەسەر خەوتن، کارکردن و پەیوەندییە خێزانییەکانیان دروستکردوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردوە کە بەکارهێنانی فەیسبوک خراپترینە و کاریگەریی نەرێنی زۆرتر لەسەر کەسەکان جێدەهێڵێت، بەراورد بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوە کردوە فەیسبوک وەک بازاڕێکی لێهاتوە کاتێک بەکارهێنەر ڕوی تێدەکات ئیدی نایەتەوە دەرەوە، کە ئەوە کێشەی گەورەی بۆ زۆرێک لە خەڵکی دروستکردوە.

توێژینەوەکە پشتی بە چەند داتایەکی باوەڕپێکراو بەستوە و ڕایگەیاندوە کە بەرهەمی خراپ لەسەر فەیسبوک نیشاندراون، بەجۆرێک هەندێک لە بەکارهێنەران توانای تەواوکردنی کارەکانی ڕۆژانەیان نەماوە، لەبەرئەوەی کاتێکی زۆر لەسەر فەیسبوک دەمێننەوە و ئالودەی بون.

لەلایکەی دیکەوە هەندێک بەکارهێنەری دیکە بەو پێیەی تاکو درەنگانی شەو سەرقاڵی بەکارهێنانی فەیسبوکن، کاتەکانی خەوتنیان ونکردوە و بەو هۆیەوە کێشەی گەورەی دەروندروستی و جەستەییان بۆ دروستبوە.

هەندێکی دیکە لە بەکارهێنەرانی فەیسبوک ئاگاداری بەخێوکردن و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان نین، بەجۆرێک لە جۆرەکان گرنگی ئەوتۆیان پێنادەن لەبەرئەوەی ئالودەی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەن.

زۆرێک لەو بەڵگەنامانە لەلایەن فەرمانبەرێکی پێشوی کۆمپانیای مێتاوە دزەی کردوە کە ناوی فرانسیس هۆگنە، ناوبراو سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی ڕادەستی ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ کردوە.

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format