كـۆچ بۆژیـان لەبری کۆچ لە ژیـان


FB IMG 1636582774557
كـۆچ بۆژیـان لەبری کۆچ لە ژیـان

Screenshot ٢٠٢١١١١٢ ١٥٢٤١٤ Facebook

مرۆڤەکانیش هاوشێوەی باڵندە کۆچبەرەکان بۆ خۆ ڕزگارکردن لە قاتی و قڕی ناوچەکانیان و سەختی ژیان جگە لە کۆچکردن هیچ ڕێگایەکی تر بە چارە سەر نازانن ، بیرۆکەی کۆچکردن لە هزری هەموو ئەو مرۆڤانەدا هەیە کە بەدوای ژیانێکی شایستەو لە بارتردا بگەڕێن بەڵام زۆرێکمان لە ناچاری خۆمان ڕادەهێنین کە لە گەڵ هەموو باروو دۆخێکی نالەباردا هەڵبکەین نەهامەتییەکان بچێژین!

باڵندە کۆچبەرەکان زۆرن کە کۆچکردنیان بۆماوەیین و لە باوانیان بۆیان ماوەتەوە

دوو جۆر لەو باڵندانە کە ژمارەیان زۆرن لە ناوچەکانی خۆمان زیاتر دەبینرێن لە نزیک مرۆڤەکان ژیان دەکەن وکو (ریشۆڵە و پەرەسیلکە)

ڕیشۆڵە کۆمەڵێکن لە ناو باڵندە کۆچبەرەکاندا لە ترسی هەڵکشانی پلەی گەرمی کەشو هەواو قاتو قڕی ناوچەکە،بۆ بەردەوامبوونی ژیان و لە ناوچوون بۆ ناوچە مام ناوەندە ساردو شیدارەکان کۆچ دەکەن ژیانێکی لەبارتر دەستەبەر دەکەن بۆ خۆیان

پەرەسیلکەش بە پێچەوانەوە لە ترسی داکشانی پلەی گەرمی و قاتی، ڕوو دەکەنە ناوچە گەرمەکان وپەیداکردنی بژێوی ژیان!

هەریەک لەم دوو باڵندە کۆچبەرە کۆچیان هەڵبژاردووە بۆ بەردەوامبوون لە ژیان و مانەوە

خۆ ئەگەر ناوچەیەکی لەباریان بۆ دروستبکرێت لە ڕووی کەش و هەوا بابەتە خۆراکییەکانیان ، دەبنە باڵندەی ئەو ناوچەیەو هەرگیز وڵاتێکی ترو ناوچەیەکی تر هەڵنابژێرن بۆ ژیان و مانەوەیان

مرۆڤەکانی چەرخی بەردین کۆچبەر بوونە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر لە پێناو ژیان و قووت کۆچکردنیان هەڵبژردووە تا ئەو کاتەی فێری کشتوکاڵ دەبن و پاشان زانست پێشدەکەوێت لە گەڵ ئەو پێشکەوتنەش دابەشکردنی سنوری دەستکرد دێتە ئاراو ئیتر هەر کۆمەڵێک دەبن بە کۆمەڵگەیەک کار لە سەر پێشکەوتن و برەو بە شارستانی دەدەن به بیرۆکەی زانستی سەختی ژیان لەسەر شان سوکتر دەکەن ئیدی بیری کۆچکردن دەبێتە بیری برەو پێدانی پێشکەوتن و مانەوە!

بەڵام لە گەڵ ئەو پێشکەوتنە زانستییە کە بۆ ئەمڕۆ بە سەدەی زانست ناو دەبرێت تەلبەندی سنورو پاسەپۆرت فیز دەبێتە بەشێک لە سیاسەتی ئەو کۆمەڵگانە ی سەر گۆی زەوی و هەندێ وڵات و گەل لە سایەی سیاسیەکانیانەوە نەبوونەتە قەرەج مەگەر بۆ گەشتێک لە وڵاتەکانیان بچنە دەروە ، بەڵام هەندێ وڵاتیش گەلەکەی کردووە بە ڕیشۆڵەو پەرەسیلکە نە لە زستاندا سوتەمەنی و پێداویستی بۆ دابین دەکات نە لە هاوینیشدا کارەبای پێویستی دەداتێ ئەمە بێ لە و پێدویستیانەی کە گەلانی وڵاتانی جیهان بۆیان دەستەبەر کراوە کە یەدەگی بەشی دوو گەلی وڵاتێکی تریان پێ خزمەت دەکرێت

هیچ کام لە مرۆڤەکان پێیان خۆشنییە زێدی باپیرانیان بکەنە قوربان کۆچێکی نەگەڕاوە ئەگەر ژیانێکی شایستەیان بۆ دابینبکرێت وەکو مڕۆڤ بژین

ئەم کۆچکردنەی وڵاتی عێراق و کوردستان هەڵهاتنە لە سیاسییەکان نەک لە وڵاتی خۆیان، چونکە سیاسییەکان لە بەڕێو بردنی وڵات و گەل دۆڕاون ئەوەتا داهاتی تاک و پێوەرەکەی بە شێوەیەک شێواوە لەم وڵاتە دەوڵەمەندی تێدایە 

لە هەموو ئیماڕاتدا نییەو هەژاریشی تێدایە لە هەموو سۆماڵدا نییه!

هەتاوەکو ئێستاش سەرژمێرییەکی ورد نەکراوە تاوەکو بزانیت لە بەرمبەر هەر تاکێکی مڕۆڤی وڵاتدا چەند مریشک و چەند ئاژەڵی شیردەر هەیە هەموو ژەمە خۆراکێک کە لە سەر خوانەکەتدایە بەسەر چووی هاوردەکراوی وڵاتانی هەرێمییە !!

وڵاتێک تەنها سفرەیەکی لایلۆنی بێت لە سایەی ئەم سیاسیانەوە کەی وڵات بوو؟!

هەر بۆیە ئەوەی لە دەست ئەم جووت حزبە بنەماڵەییە قۆرخکاره پاوانخوازە بە کۆچکردن ڕزگاری بێت باشتر وایە پێی بڵێی سەفەر سەڵامەت ژیانە نوێکەتان پیرۆز!!

 عەدنان شکور زەنگەنە


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format