چین لە زیرەکی دەستکردا پێش ئەمریکا دەکەوێت


8
١٨٥١٢٥ 1

١٨٥١٢٥

بەرپرسی تەکنەلۆجی پنتاگۆن لە ٢ی ئەیلولدا دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەمریکا خەریکە شەڕی زیرەکی دەستکرد بە وڵاتی چین دەدۆڕێنێت و وڵاتی چین پێش ئەمریکا دەکەوێت.

بەرپرسی تۆڕەکانی تەکنەلۆجی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پنتاگۆن نیکۆلاس چایلان لە ٢ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەست لە کار کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

لە ڕونکردنەوەی دەست لە کارکێشانەوەکەیدا چایلان وتی من بەرگەی ئەوە ناگرم کە ببینم چین لە زیرەکی دەستکردا پێش ئەمریکا دەکەوێت.

ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە لە هێرشی تەکنەلۆجیدا ڕکابەرایەتی ئەمریکا دەکات بەڵام لە ئێستادا وڵاتی چین زۆر پێشکەتنی بە خۆوە بینوە و مەترسی ئەوە هەیە لە داهاتوودا پێش وڵاتی ئەمریکا بکەوێت.

چایلان باسی لەوە کرد کە لە ١٥ بۆ٢٠ ساڵی داهاتوودا ئێمە ئەگەری ئەوەمان نییە کە پێش وڵاتی چین بکەوین و ئەوان زۆر لە پێش ئێمەوە دەبن چونکە لە دروست کردنی ڕۆبۆت و لە بەرەنگاربونەی هێرشی تەکنەلۆجیدا زۆر بەرەو پێشەوە چوون و ئەمەش وای کردووە کە ئێمە کێشەمان بۆ دروت ببێت.

گرنگی زیرەکی دەستکرد زۆر لە گرنگی فڕۆکەی ئێف ٣٥ و جۆرەکانی زیترە.

ئەم تەکنەلۆجیە نوێیەی کە پەیوەستە بە داهاتووی جیهانەوە لە ڕووی ئەمریکاوە بەرەو پێشچونی چەک گرنگی زیاتری پێدەدرێت بۆ نموونە فڕۆکەی ئێف ٣٥ بەڵام ئەوەی گرنگە زیرەکی دەستکردە چونکە وڵاتی چین گرنگیەکی زۆر زۆری پێدەدات و لە چەندین بواردا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەر لە منداڵیەوە چەندین کەس بۆ ئەم بوارە تەرخانبکرێت لەم ڕووەوە ئەمریکا زۆر بە خاوەی هەنگاو دەنێت و وڵاتی چین خێرایە لە بەرەو پێشچونی ئەم بوارەدا.

لە لاییەکی ترەوە چایلان ئاماژەی بەوەدا شەریکەی گوگڵ ویستویەتی لە بواری زیرەکی دەستکردا هاوپەیمانیەک لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا واژوو بکات بەڵام وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەم ڕێکەوتنەی ڕەتکردوەتەوە، چایلان پێی وایە کە ئەو هەنگاوەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناویەتی هەنگاوێکی غەڵەت بووە چونکە شەریکەکانی وڵاتی چین بە هاوپەیمانی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی

وڵاتەکەیان کارەکانیان زیاتر بەرەو پێشەوە بردوە وحکومەتی پەکین بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتیان دەکات.

لە ئێستادا ئەمریکا لە ڕووی وەزارەتی بەرگرییەوە ئەو بوجەیەی بۆی دابینکراوە سێ هێندەی بوجەی وەزارەتی بەگری چینە بەڵام تێچوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا زۆر زۆرە ئەمەش وای کردووە کە نەتوانرێت لە بواری پێویستا ئەو بوجەیە بەکاربهێنرێت ، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەپەلە پنتاگۆن هەنگاو بنێت و لە ڕووی تەکنەلۆجیەوە زیاتر خۆی بەرەو پێشەوە بەرێت بە پێچەوانەوە وڵاتی چین لە ماوەیەکی کەمدا دەبێتە مەترسی بۆ وڵاتی ئەمریکا لە ڕووی تەکنەلۆجیەوە.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

8