دواکەوتنی قسەکردنی منداڵان


5

1

د.جەعفەر عومەر پزیشکی پسپۆری دەروونی

یەكێک لە گرفتە بەربڵاوەکانی منداڵان لە رۆژگاری ئەمرۆدا بریتییە لە دواکەوتنی قسەکردن، بەشیوەیەک خەریکە لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاردە، زۆر منداڵ توشی ئەم گرفتە بوون.

هۆکارەکانی دواکەوتنی قسەکردن: هۆکارەکان زۆر و فرەچەشنن. زۆرن واتە چەندین هۆکار هەن دەبنە هۆی دواکەوتنی قسەکردن لای منداڵ، هەمەچەشنن واتە لە زۆربەی حالەتەکاندا یەک هۆکار زیاتر بەشدارە لەم دواکەوتنەدا.

هۆکارەکانیش بەگشتی بریتن لە: بوونی کێشە لە ئەندامەکانی بیستن و ئاخاوتندا: واتە کێشەی ئەندامی لە گوێ یان زماندا هەبێت. ئەمەش چەند نەخۆشییەک دەگرێتەوە وەکو نابیستەکی و زمانتوندی (بنی زمان بە بنوی ناودەمەوە دەنوسێت و ناتوانێت زمانی بە باشی بەکاربهێنێت).

کێشە دەرونییەکان کە لە منداڵاندا سەرهەڵدەدەن، وەکو: دواکەوتەی گەشەی ژیری گشتی (بیرکۆڵی)، ئۆتیزم، نەخۆشی ئەندامی لە تەمەنی منداڵیداو، وەکو شەلەل دەماغ یان زەبری توندی سەر یان نەخۆشییەکانی تایبەت بە پوکانەوەی مێشک!

هەندێکجاریش ئاساییە و بەهۆی کاریگەری بۆماوە کە لە خێزانەکەیاندا دواکەوتنی قسەکردن هەبووە لە کەسە ئاساییەکاندا، ئەم منداڵەش قسەی دوادەکەوێت و کە گەورە دەبێت باشدەبێت.

هەڵەی پەروەردەکردنی منداڵ وەکو تەکنەلۆژیا و سەیرکردنی شاشە، زۆر سەیرکردنی شاشە و نەبوونی چانس بۆ قسەکردن و تێکەڵبوونی پێویست زۆرجار هۆکارە بۆ دواکەوتنی قسەکردنی منداڵان.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

5