meko itech1

شەش هۆکار بۆ ئەوەی چا نەدەیت بە منداڵەکەت 1

دکتۆر پشدەر عبداللە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان رێنمایی دایکان و باوکان دەکات کە هەوڵبدەن  بەلایەنی کەمەوە تا شەش ساڵ چا نەدەن بە منداڵەکانیان، چونکە چا دەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ریخۆڵەکانداو دواتر دەبێتە هۆی کەمخوێنی.

دکتۆر پشدەر عبداللە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە نوسینێکدا رێنمایی هاوڵاتیان دەکات بەوەی کە چا نەدەن بە منداڵەکانیان و دەڵێت، "هەوڵ بدە بەلایەنی کەمەوە تا شەش ساڵ چا نەدەیت بە منداڵەکەت، ئەگەر دوای ئەو تەمەنەو پێش ئەو تەمەنەش چات پێدا تکایه با کاڵ بێت و شەکری زۆر کەم بێت یان هەر تێیدا نەبێت".

چا ئەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ریخۆڵەکانداو دواتر ئەبێتە هۆی کەمخوێنی

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەندێک سەرچاوە ئەڵێن کە چا ئەبێتە هۆی کەمتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن لە ریخۆڵەکانداو دواتر ئەبێتە هۆی کەمخوێنی، بەڵام هەندێ سەرچاوە ڕەتی ئەوە ئەکەنەوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەوەوە هەبێت، لەوانەیە زیاتر بەهۆی کەم خواردنی خواردنی سودبەخشەوە هەبێت لە ئەنجامی زۆر خواردنەوە چاوە".

ئەو شەش هۆکارەی وادەکات چا نەدەیت بە منداڵەکەت

یەکەم: لەبەرئەوەی چا بڕێکی زۆر کافاینی تێدایە، کەواتە ئەبێتە هۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێن و دروستکردنی دودڵی، دڵەڕاوکێ و چالاکبونی منداڵەکە بۆیە کێشە بۆ خەوی منداڵەکە دروست ئەکات.

دوەم: چۆن لە گەورە کاریگەری هەیە و سەر ئێشە دروست ئەکات ئەگەر ڕۆژێک نەتوانیت بیخۆیتەوە بەهەر هۆیەک، ئەوە لە منداڵیش دوای فێربونی ئەگەر ڕۆژێک نەیخواتەوە ئەوە توشی سەرئێشەو توڕەبون ئەبێت.

سێیەم: ئەگەر لە جیاتی کوپێک چا کوپێک شیری پێبدەیت، ئەوە وزەیەکی زۆرترو تەندروستر ئەبەخشێت بە منداڵەکە چونکه گەدەی منداڵ بچوکە، بۆیە لەوانەیە بە چاکە بڕێکی زۆر گەدەی داگیر بکات و نەهێڵێت جێگەی خواردنی سودبەخشی تر ببێتەوە.

چوارەم: لەبەرئەوەی منداڵ بڕێکی زۆر شەکر ئەکاتە چایەکەوە بۆیە زیانێکی زۆر بە ددانەکانی ئەگەیەنێت.

پێنجەم: لەبەرئەوەی چا وەکو دەرمانی میزپێکەر ئیش ئەکات بۆیە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی بڕێکی زۆر کالسیۆم لە میزدا.

شەشەم: زۆربەی کات کێشەی گەدە وەک دڵەکزێ بۆ منداڵ دروست ئەکات.

meko itech1

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format