نه‌خۆشی ئیگزیما چیە، چۆن دەتوانرێت رێگەی لێ بگیرێت


2
ئیگزیما چیە، چۆن دەتوانرێت رێگەی لێ بگیرێت 3

ئیگزیما چیە، چۆن دەتوانرێت رێگەی لێ بگیرێت 2

د.پشدەر عبداللە، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌خۆشی ئیگزیما، بریتییە لە نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێست کە پێک دێت لە وشک بونەوە و سوربونەوەو خورانێکی زۆری پێست کە بەپێی تەمەن شوێنی نەخۆشیەکە لە پێستی نەخۆشەکە لەوانەیە بگۆرێت، بەڵام لە منداڵی بچوک بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی دایبی دەرناکەوێت.

د.پشدەر عبداللە كه‌ هاوكات ئه‌ندامی بۆرد(دکتۆرا)یه‌ لە نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان له‌ نوسینێكدا باس له‌وه‌ده‌كات، “ئیگزیما زۆرتر لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی هەستیاریان (حەساسیەت) هەبێت وەک ئیگزیما، ڕەبۆ یان هەر حاڵەتێکی هەستیاری پێست یان کۆئەندامی هەناسە”.

پێدەچێت نەخۆشیەکە بەهۆی کێشە لە دروستبونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پێدەچێت نەخۆشیەکە بەهۆی کێشە لە دروستبونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت کە پێی ئەوترێت فیلاگرین، هەرچەندە نەخۆشیەکە درێژخایەنە و بەپێی کات زیادو کەم ئەکات، بەڵام زۆرێک لەو منداڵانەی نەخۆشیەکەیان هەیە لەگەڵ گەورەبون نەخۆشیەکەیان  نامێنێت.

چارەسەرکردن:

هەندێک دەرمان و کرێمی نەرمکەرەوەو شێدارکردنی پێست هەیە کە پێویستە  پزیشک بۆ منداڵەکەت بنووسێت، تکایە لە خۆتەوە هیچ دەرمانێک بۆ منداڵ بەکارنەهێنیت، چونکە بچوکترین هەڵە لە پێدانی بڕو جۆری دەرمانەکە ژیانی منداڵەکەت ئەخاتە مەترسیەوە.

ئەو زانیاریانەی کە دایک و باوک زۆر گرنگە بیزانن بۆ ڕێگە گرتن لە ئیگزیما

۱- نابێت زو زو منداڵەکە بشۆریت.

۲- ئەبێت ماوەی شۆردنەکە واتە مانەوە لە حەمام کەمتر بێت لە 10 دەقیقە.

۳- ئەبێت زو زو کرێمی شێدارکردن و نەرمکەرەوەی پێستی بە گوێرەی ڕێنمایی پزیشک بۆ بەکاربهێنیت بە تایبەت دوای شۆردن.

٤- شۆردن بە ئاوی شیلەتێن واتە نابێت زۆر گەرم  بێت.

۵- سابونی زۆر بە کەمی بۆ بەکاربهێنرێت.

٦- نابێت بۆن و موعەتەرو هەمو ئەو شتانەی کە خورانی پێست زیاد ئەکەن بۆ منداڵێک کە ئیگزیمای هەبێت بەکار بهێنرێت.

۷- نابێت جلەکانی خوری بێت یان فایبەری زۆر بێت بەڵام لۆکە باشترە.

۸- ئەو خواردنانەی مەدەرێ  یان زۆر کەم بیدەرێ کە هەستیاری زۆر دروست ئەکەن وەکو هێلکە و گوێز.

۹- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی ئیش کردنی ڕۆژانەی دەستی زۆر خستە ناو ئاوەوە ٫ ئەوە پێویست ئەکات کە دەستکێشی بۆ بۆ لەدەست بکەیت.

۱۰- هەوڵ بدە لەو چالاکیانە دووری بخەیتەوە کە ئارەق کردنەوەی زۆری تێدایە.

۱۱- پێویستە ئامێری شێدارکردنەوە بەکار بهێنیت لە ماڵەوە بەتایبەتی ئەگەر لە وەرزی زستاندا ئامێری گەرمکەرەوەکە هەوای ماڵەوەی ووشک کردبوه‌وە یان لە وەرزی هاویندا ئامێری فێنک کەرەوەکە شێداری ماڵەکەتی کەم کردبوه‌وە.

۱۲- شوێنی خەوتنی منداڵەکە پێویستە فێنک بێت چونکە ئارەقکردنەوە خوران و ئیگزیماکە خراپتر ئەکات.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

2