پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003 ئه‌مه‌ریكا عێراقی داگیركرد، له ساڵی 2008 رێكه‌وتنی ئه‌منی له‌گه‌ڵ مۆركردو له ساڵی 2011 هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بە یەکجاری عێراقیان جێهێشت، به‌ڵام پاش گرتنی به‌شێك له خاكی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ساڵی 2014، جارێكی تر له‌سه‌ر داوای دەسەڵاتدارانی بەغدا، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژی داعش، جارێکی تر ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی هێنایه‌وه.
مانه‌وه‌ی ئهمهریكاو ستراتیژی ئه‌و وڵاته له ناوچه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترسی لای ئێران دروستكرد، به‌وپێیه‌ش له‌رێگه‌ی چه‌نده‌ها گروپی چه‌كداره‌وه له‌ناوخۆی عێراق، رۆژانه به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، به ئێستاشه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی و ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێنه ئامانج.
له سێی كانونی دوه‌می 2020، كاتێك قاسمی سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران، له‌لایه‌ن فراكسیۆنه شیعه‌كانه‌وه لە ئەنجومەنی نوێنەران كه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێكدەهێنا، به‌بێ ره‌چاوكردنی خواستی كورد‌و سوننه، دو رۆژ پاش روداوەکە بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیان له عێراق دهركردو مەبەستی سەرەکیشیان ئەمەریکا بو.
له حوزه‌یرانی 2020وه چوار گه‌ڕی دیالۆگی ستراتیژی له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه به‌ڕێوه‌چو بۆئەوەى ئەمەریکاو عێراق لەسەر دەستەواژەیەکی یاسایی پێکبێن شەرعیەت بەبونی ئەمەریکا بدات لە عێراق، سه‌ره‌نجام بڕیاری ئه‌وه‌درا، ئه‌ركی شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ راوێژكاری بگۆڕدرێت و لە کۆتایی ئەمساڵدا هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا عێراق جێبهێڵن.
گروپه شیعه‌كان هه‌ڵوێستیان چییه؟
گروپه شیعه‌كان ده‌ڵێن: "پاشه‌كشه‌كه‌ی ئەمەریکا رواڵه‌تییه‌و بونیان لە عێراق دەمێنێتەوەو تەنها بە رواڵەت ناوی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕاوه له‌سه‌ر كاغه‌ز.
سەعد سەعدی، سەرکردە لە عەسائیب ئەهللحەق دەڵیت: "دەستەی هەماهەنگی گروپەکانی موقاوه‌مه، تا کۆتایی ئەمساڵ بواریان بە رێگەچارەی دیپلۆماتی داوه بۆ چونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، بەڵام ئەگەر نەکشێنەوە، ئەوا شەڕی کراوە له دژیان بەرپا دەکەین."
كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، كه ئه‌بو وه‌لا وه‌لائی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌ماوه‌ی رابوردودا چه‌ندین هێرشیان بۆسه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌ماوه‌ی رابوردودا داوایكرد بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا گه‌نجان به خۆبه‌خش ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن و ئاماده‌ی شه‌ڕبن له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پاش سه‌ری ساڵ پاشه‌كشه نه‌كات و بە تەواوەتی له عێراق نه‌ڕواته ده‌ره‌وه.
له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و خۆبه‌خشانه گه‌یشتوه‌ته 49 هه‌زار عێراقی و به وته‌ی ریان كلدانی، سه‌رۆكی گروپی بابلیون، كه ئه‌ویش به‌شێكه له‌به‌ره‌ی "موقاوه‌مه"ی شیعه‌كان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه له‌لایه‌ن خه‌زعه‌لییه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا راگرتوە.
گروپەکانی موقاوه‌مه، تا کۆتایی ئەمساڵ بواریان بە رێگەچارەی دیپلۆماتی داوه
هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر كشانهوهكهو هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه‌كان
له 9-12-2021، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕاگەیاندو لە توێتێکدا وتی: "ئەمڕۆ کۆتاییمان هێنا بە کۆتا گەڕی گفتوگۆکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە ساڵی ڕابوردو دەستمان پێکردبو."
ئەوەشی نوسی: "ئەمڕۆ بە فەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی شەڕکردنی ئەو هێزانە لە عێراق و پاشەکشەیان ڕادەگەیەنین."
بەگوێرەی تویتەکەی ئەعرەجی "پەیوەندی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بوارەکانی مەشق و ڕاوێژکاری و بەرزکردنەوەی توانا بەردەوام دەبێت."
لەلایەن خۆشیەوە رۆژی شه‌ممه 11-12-2021، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وته‌یه‌كدا به بۆنه‌ی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی عێراقه‌وه رایگه‌یاند: "پاش چه‌ند رۆژێكی تر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی به ته‌واوی له عێراق ده‌چنه ده‌ره‌وه.. عێراق خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی دێته‌وه سه‌ر خۆی و هێزه‌كان له توانایاندایه ئه‌منییه‌تی وڵات بپارێزن."
كازمی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه وتی: "هه‌رگیز رێگه ناده‌ین زیان به ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیرییه‌ی بدرێت و گه‌مه‌كردن به ئایینده‌ی عێراق هێڵی سوره."
كازمى: گه‌مه‌كردن به ئایینده‌ی عێراق هێڵی سوره
ئه‌مه‌ریكا عێراق چۆڵ ده‌كات؟
له‌وانه‌یه گومانی میلیشیاكانی شیعه كه ده‌ڵێن پاشه‌كشه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رواڵه‌تییه‌و ته‌نها ناوی ئه‌ركه‌كانیان گۆڕاوه‌و له‌سه‌ر كاغه‌ز، به‌شێكی زۆری راستی تێدابێت.
میدیا عێراقییه‌كان ده‌ڵێن، هاوكات له‌گه‌ڵ باسی قسه‌وباسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئەو وڵاتە له هه‌وڵی جێگیركردنی سیسته‌می نوێ و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری وشكانی و ئاسمانی خۆیدایه له عێراق.
رۆژی شه‌ممه 11-12-2021، ژه‌نه‌راڵ فرانك ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا وتی، "كۆتاییهاتنی ئه‌ركی شه‌ڕكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌مانای كۆتاییهاتنی بونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نایه‌ت و ده‌ڵێت "ئێمه ده‌مێنینه‌وه."
رونیشیكردەوە، كه 2500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌مێنێته‌وه‌و پێشبینیشیكردوه له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی‌یان لێده‌كرێت، هێرشه‌كان دژ به هێزه‌كانیان و هێزه عێراقییه‌كان په‌ره‌بسه‌نێت.
ماكێنزی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس بێ په‌رده رایگه‌یاند "ئه‌و هێزه‌ی ده‌مێنێته‌وه، پشتیوانی ئاسمانی و چه‌ندین هاوكاری تری سه‌ربازی پێشكه‌شی هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات له‌شه‌ڕیان دژ به داعش".
باسی له‌وه‌شكرد، داواكاری میلیشیاكان له عێراق ئه‌وه‌یه هه‌مو هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز شتی وا رونادات، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌وه هه‌راسانیان بكات و له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی كۆتایی ئه‌م مانگه، كاردانه‌وه‌یان ببێت.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، "عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت بمێنینه‌وه، هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌یان بوێت و رێكه‌وتنمان هه‌بێت له‌گه‌ڵیان ده‌مێنینه‌وه."
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه برێت مه‌كگۆرك، رێكخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست 9-12-2021 له چوارچێوه‌ی (كۆنگره‌ی په‌یمانگای وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی) كه له واشنتن به‌ڕێوه‌چو، وتی: "ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چۆڵ بكات، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه وه‌ره‌قه‌و ئامانجه‌كانی به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كان رێكبخاته‌وه."
به وته‌ی مه‌كگۆرك "ژماره‌یه‌ك له ئیداره‌كانی پێشوی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند ئامانجێكی گه‌وره‌یان داناوه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به‌دینه‌هاتون، ئامانجی ئه‌م ئیداره‌یه ئه‌وه‌یه چه‌ند ئامانج و پلانێكی واقیعی دابنێت بتوانرێن جێبه‌جێ بكرێن."
ماکێنزی: دەمێنینەوە
ئه‌مه‌ریكا ترسی ئێران ده‌ڕه‌وێنێته‌وه
رۆژی یه‌كشه‌ممه 12-12-2021، برێت مه‌كگۆرك، رێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا گه‌شته بەغداو له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق سه‌باره‌ت به‌و دیداره بڵاویكرده‌وه: "ئه‌مڕۆ له نوسینگه‌ی خۆی، ئه‌عره‌جی پێشوازیكردوه له برێت ماكگۆرگ به ئاماده‌بونی ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له بەغداو پێكه‌وه بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی له عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكردوه.
به‌گوێره‌ی راگهیهنراوهكه، ماكگۆرك وتویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند به ده‌رهاویشته‌كانی چوارچێوه‌ی ستراتیژی له عێراق و به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌ردولا، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ئاسمان و زه‌وی و ئاوی عێراق به‌كارناهێنێت بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ."
هاوكات جه‌ختیشی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه، وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر به‌هێزكردنی توانای هێزە ئەمنییەکان ده‌كات دژ به تیرۆر و نابێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هیچ وڵاتێك و دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردولا رێكخراوی داعشه.
رێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فه‌ریقا راشیگه‌یاندوه "به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له بونی حكومه‌تێكی به‌هێزی خاوه‌ن سه‌روه‌ریدایه."
مەکگۆرک: ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز ئاسمان و زه‌وی و ئاوی عێراق به‌كارناهێنێت
[zombify_post]