به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هاتوچۆ داوای كرد سزای سه‌رپێچی ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن زیاد بكرێت بۆ 100 هه‌زار دیناری عێراقی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ڕێنماییه‌كی نوێی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پارێزگاكان كرد سه‌باره‌ت به ئه‌و شوفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان تایبه‌ته و كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر شوفێرێك ئه‌م سه‌رپێچییه بكات سزای 100 هه‌زار دیناری بۆ تۆمار ده‌كرێت.
ڕێنماییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كراوه و له‌سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكان چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێی باسه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به تایبه‌تیش له شاری به‌غدای پایته‌خت ماوه‌یه‌كی زۆره دیارده‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله تایبه‌تانه‌ی كه كاری ته‌كسی ده‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی شوفێرانی ته‌كسی.
[zombify_post]