ئەگەر ئەتەوێت كەچەڵ نەبێت، ئەم خواردنانە بخۆ
زۆرێك لە پیاوان کێشەی ڕووتانەوەی قژیان هەیە کە
هەندێك کات دەگات بە ڕاددەیەك تەواوی قژیان لەدەستبدەن و کەچەڵ ببن، ئەمەش دەکرێت
بەهۆی فاکتەری بۆماوەیی یان خراپی جۆری خواردنەوە بێت.
ماڵپەڕی “العربیة” بڵاویکردووەتەوە،
وێڕای ئەوەی ناتوانرێت چارەسەری هۆکاری بۆماوەیی بکرێت، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی
خواردنی کۆمەڵێك خۆراکی بەسوودەوە وەرینی قژ کەمبکرێتەوە، بەمجۆرە:
١. هێلکە
و بەرهەمە شیرەمەنییەکان:
هێلکە و پەنیر و بەرهەمە شیرەمەنییەکان دەوڵەمەندن
بە ماددەی بیۆتین کە یارمەتیدەرە لە گەشەکردنی قژ.
٢. شۆفان:
بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵەکان، زینك، ترشی ئۆمێگا
٣، ڤیتامین D لەگەڵ بیتا گلۆکانی، یارمەتیدەرە لە بەهێزکردنی تاڵەکانی
قژ.
٣. گوێز:
بڕێکی زۆرلە ئۆمێگا ٣ و ڤیتامین B7ی تێدایە کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی
وەرینی قژ و بەهێزکردنی تاڵە قژەکان.
٤. بادەم:
ماددەی بیۆتین و مەگنیسیۆمی تێدایە کە پێویستە
بۆ گەشەکردنی قژێکی تەندروست.
٥. شلیك:
بڕێکی زۆر لە ماددەی سیلیکای تێدایە کە یەکێکە
لە گرنگترین کانزاکان بۆ گەشەی قژ.
[zombify_post]