تۆیۆتا پڕفرۆشترین كۆمپانیای بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بو لە پار ساڵدا


1
پڕفرۆشترین كۆمپانیای بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بو لە پار ساڵدا 1

تۆیۆتا پڕفرۆشترین كۆمپانیای بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بو لە پار ساڵدا

پڕفرۆشترین كۆمپانیای بواری دروستكردنی ئۆتۆمبێڵ بو لە پار ساڵدا

كۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٢١دا بەهۆی فرۆشتنی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلەوە، لە ریزبەندی فرۆشی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلدا، پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە.

بەگوێرەی راگەیانراوێكی كۆمپانیاكە، ساڵی رابردوو لە تەواوی جۆرەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا، نزیكەی ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل فرۆشراون.

 

بەم ئەنجامەش، ئاستی فرۆشی تۆیۆتا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠ بە رێژەی سەدا ١٠،١ زیادی كردوە.

 

بەم شێوەیەش ئەو كۆمپانیایە بەراورد بە ركابەرە ناوخۆیی و بیانییەكانی كەمتر كەوتووەتە ژێر كاریگەری ئەو لێشاوەی مایەپوچبوون و داخرانی كارگەكان كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە روویدا.

 

هەروەها تۆیۆتا توانی لەڕووی فرۆشەوە پێش نزیكترین ركابەری بكەوێت كە كۆمپانیای فۆڵكسڤاگنی ئەڵمانییە.

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا كۆمپانیای فۆڵكسڤاگن، ئاستی داهاتی بەراورد بە ساڵی پێشتر بە رێژەی سەدا ٤،٥ كەمی كردوە و ٨،٩ ملیۆن ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

1