باشترین دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە چییە؟


دەرمان بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە چییە؟

دکتۆر عارف گۆران پسپۆڕی

ڕاوێژکاری نەخۆشییەکانی ھەناو و پسپۆڕی وورد لە نەخۆشییەکانی شەکرەو ھۆرمۆنات لە

لەندەن باس لە باشترین چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەکات.

وەك ئاشکرایە تاکە رێگای
چارەسەری نەخۆشی شەکرەی جۆری یەک تەنھا ئەنسولینە، ئێمە لەم بابەتەدا باسی جۆری
دووی نەخۆشی شەکرە دەکەین، کە نزیکەی ٩٥٪‏ ی نەخۆشانی شەکرە دەگرێتەوە، کێشەی سەرەکی
شەکرەی دوو بە تایبەت لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشیەکە کەمی رێژەی ئەنسولین نیە ، بەڵکو
لەشی مرۆڤ بەرگری بەرامبەر ئەنسولین درووست دەکات، ساڵانێکی زۆر بۆ چارەسەری نەخۆشی
شەکرە لە سێ گروپی دەرمان زیاتر لەبەردەستدا نەبوو بەڵام لەو چەند ساڵانەی دوایی کۆمەلێک گرووپی دەرمانی
تر پەیدابوون، كە بەشێک لەو دەرمانانە گرانبەھان، مەبەستی من لەو بابەتە ئەوەیە مەرج
نیە ھەموو دەرمانێکی گرانبەھا باش بێت و ھەر یەکێک لەو دەرمانانە لە قۆناغێکی دیاریکراو
بەکار دەھێنرێت
 .

میتفۆرمین( Metformin ) یەکێکە لەو دەرمانانەی
ماوەیەکی زۆرە بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە بەکاردەھێنرێت و نرخەکەشی گونجاوە، ھەموو
لێکۆلینەوەکان وا دەردەخەن دەرمانێکی کاریگەرە بۆ کۆنترۆلکردنی شەکرە، ھەموو ناوەندە
زانستیەکانی پەیوەست بە نەخۆشی شەکرە کۆکن لەسەر ئەوەی ئەگەر کەسێکی تووشبوو بە شەکرە
نەیتوانی بە پارێز شەکرە کۆنترۆل بکات، ئەوا مێتفۆرمین دەبێت وەک یەکەمین دەرمان بەکاربھێنرێت.

دەتوانین بەشێک لە تایبەتمەندتەکانی مێتفۆرمین لەو چەند خالە کورت بکەینەوەیە:

1میکانیزمی کارکردنی مێتفۆرمین رێک لە کێشەی سەرەکی شەکرە
کەمدەکاتەوە ، دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ئەو بڕە ئەنسولێنەی لە لەشی مرۆڤ ھەیە باشتر
کاربکات
 .

2مێتفۆرمین پێچەوانەی بەشێکی زۆری دەرمانەکانی تری شەکرە
نابێتە ھۆی زیادبوونی کێشی نەخۆش کە یەکێکە لە گرفتەکانی بەشێکی زۆری نەخۆشەکانی شەکرە
، تەنانەت بەکارھێنانی مێتفۆرمین لە ھەندێک نەخۆش دەبێتە ھۆی دابەزینی کێش
.

3-مێتفۆرمین نابێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی شەکر بە شێوەیەکی
زۆر
 ( Hypoglycaemia ) ، دیارە ئەو حالەتە لە بەشێک دەرمانەکانی شەکرە درووست دەبێت و نەخۆش
نارەحەت دەبێت و تەنانەت لە ھەندێک حاڵەت ژیانی نەخۆش دەکەوێتە مەترسی ئەگەر شتێکی
شیرین نەخوات
.

4-میتفۆرمین بە شێوەیەکی گشتی دەرمانێکی سەلامەتە ، تەنھا
لەو نەخۆشانەی کە تووشی پەک کەوتنی گورچیلە بوونە نابێت بەکاربھێنرێت، ھەر بۆیە پێش
ئەوەی ھەر نەخۆشێک ئەو دەرمانە بەکاربھێنێت دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت
.

5بەشێکی ئەو نەخۆشانەی کە مێتفۆرمین بەکاردەھێنن تووشی ئیسھالی
و زگ ئێشان و دل تێکچوون و رشانەوە دەبن، بۆ ئەوەی کە نەخۆش تووشی ئەو حالەتە نەبێت
دەبێت سەرەتا تەنھا یەک حەب لەگەل خواردن بەکاربھێنێت و لە ماوەی چەند ھەفتەیەک ژەمی
مێتفۆرمین دەکرێت زیاد بکرێت بۆ دوو جار یاخود سێ جار بە گوێرەی پێویستی نەخۆشەکەو
لەژێر رێنمایی دکتۆر . ئەگەر ھەر ئیسھالی بەردەوام بوو ئەوکاتە دەکرێت
Metformin SR بەکاربھێنرێت و چونکە ئەو
جۆرەی مێتۆرمین بە شێوەیەکی لەسەرخۆ لە کۆئەندامی ھەرسی مرۆڤ دەتوێتەوەو کێشەی ئیسھالی
و دڵ تێک چوون زۆر کەمترە ، دەبێت ئەوە بوترێت کە ئەمجۆرەی مێتفۆرمین ھەندێک
گرانترە
 .

6حەبی مێتفۆرمین بە جورعەی جیاواز بەردەستە بۆ نموونە ٥٠٠
ملگم ، ٨٥٠ ملگم ، ١٠٠٠ ملگم، بۆی ھەیە مێتۆرمین
لەگەڵ دەرمانی تری شەکرە تێکەڵ بکرێت و بە یەک حەب بە نەخۆش بدرێت، مێتفۆرمین دەتوانرێت
بە بری ٨٥٠ ملگم سێ جار لە رۆژێک بەکاربھێنرێت
.

7دیارە ئەگەر کەسێک بری تەواوی مێتفۆرمینی بەکارھێنا بەڵام
ھێشتا شەکرەی باش کۆنترۆل نەبوو، دەبێت دەرمانێکی تری بۆ زیاد بکرێت . زۆر گرنگە کە
نەخۆش بەلایەنی کەم شەش مانگ جارێک پشکنینی کۆنترۆل بکات کە لە کوردستان بە فەحسی
تەراکومی یاخود سێ مانگە دەناسرێت
 ( HbA1c ) .

8مێتفۆرمین دەرمانێکی سەلامەتە بۆ ئافرەتانی دووگیان ، تەنانەت
بۆ چارەسەری ئەو جۆرەی شەکرە بەکاردەھێنرێت کە لە بەشێکی ئافرەتانی دووگیان دەردەکەوێت
(
Gestational Diabetes ).

9ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوە دەرناخات کە مێتۆرمێن ببێتە
ھۆکاری شێرپەنجە ، بە پێچەوانەوە ھەندێک لێکۆڵینەوە وا دەردەخەن کە مێتفۆرمین ئەگەر
تووشبوون بە ھەندێک شێرپەنجە ، وەک شێرپەنجەی قۆلۆن و پەنکریاس کەم دەکاتەوە
.

10-دەکرێت مێتفۆرمین بدرێت بەو کەسانەی کە قۆناغی پێش شەکرەیان
ھەیە، بە تایبەت ئەگەر نەتوانرا لە رێگای پارێزی و وەرزش کردن و کێش دابەزاندن حاڵەتەکە
کۆنترۆل بکرێت، لێکۆڵینەوەکان وا دەردەخەن کە بەکارھێنانی مێتفۆرمین لەو گروپە وا
دەکات کە نەهێڵێت تووشی شەکرە ببن یاخود سەرھەڵدانی شەکرە دوابخات
.

خوێنەری بەرێز مێتفۆرمین
دەرمانێکە بۆ پتر لە حەفتا ساڵ دەبێت بۆ چارەسەری شەکرە بەکاردەھێنرێت، دەرمانێکی بەردەست و نرخ گونجاوە، ھەموو لێکۆلینەوەکان
وا دەردەخەن کە باشترین و کاریگەرترین دەرمانە بۆ ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە ناتوانرێت
لە رێگای پارێزکردن کۆنترۆل بکرێت، دیارە بەکارھێنانی ھەر دەرمانێک دەبێت لەژێر
چاودێری دکتۆری پسپۆر بێت.


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format