كێشەی دابەزینی كێشت هەیە؟ بەم شێوەیە بكە!


دابەزینی كێشت هەیە؟ بەم شێوەیە بكە

عەبدوڵا تۆفیق/ ڕاهێنەری دەروونی

پرسیاری كێش دابەزاندن هەمیشە لای زۆربەمان ئاستەمیەكی تیایە، نە دەتوانین پلانێك دابنێین و نە هەنگاو دەنێین بۆ دەستپێكردنی. ئەویش لەبەرئەوەی لە زۆربەی بارەكاندا كە پەیوەندی بەخواردن و جۆری خواردنەكەوە هەیە. وەك وتراوە كە (گەورەترین خۆشەویستی مرۆڤ خۆشەویستیە بۆ خواردن). پاولۆ ڕۆبێرتۆ ی پاڵەوانی بۆكسنینگی سویدی كە پڕۆفسیشە لە خواردن دروستكردندا، لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكاندا پێیان ووت چ تەكنیكێكی هەیە بۆ ئەوەی یەكێ بەخێرایی كێشی دابەزێنێ؟ لە وەڵامدا بە پێكەنینەوە ووتی: زۆر ئاسانە، با واز لە خواردن بهێنن. پاولۆ بە گاڵتەوە ئەمەی ووت و هەموان پیكەنین.
ڕاهێنانی دەروونی گرنگیەكی بەرچاوی هەیە لە گۆڕینی بیرو بۆچونی مرۆڤ و كاركردن لەگەڵ مێشكیدا سەبارەت بەوەی كە كێشت دابەزێنیت یان كێشت بوەستێنی وەك ئەوەی كە هەیت.
ئەمانە هەندێ ڕێنماین كە دەكرێ پەیڕەوی بكەیت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی تیابێت، بگرە هەستكردن بەوەی كە تۆ هێزێكی بەهێزو سەرسوڕهێنەر هەیە دڵخۆشتدەكات و بڕوابەخۆبوونت لە زیادبووندادەبێت.
١. سەرەتا دەبێ هاندانێكت هەبێ و بزانی تۆ چیت دەوێ؟ بۆچی دەتەوێ كێشت دابەزێنی، ئایا لەبەر ئەوەی جلەكانت بۆت تەسكبوونەتەوە، لەبەر ئەوەی لە هەموو هاوڕێكانت كێشت زۆرترە، لەبەر ئەوەی تەندروستیت خراپە و یان ئەترسی توشی هەندێ كیشەت بكات؟ …..تاد.
لەم بارانەدا پێویستت بەوە هەیە كە ئامانجێك دابنێی. دەتەوێ كەی بگەیتە ئەو ئامانجەت، بۆ نمونە ٢ یان ٤ یان ٦ مانگیتر، وە چەند كیلۆت دابەزاندبێ؟. لەم بارەشدا دەبێ تۆ خۆت بخەیتە ناو خەیاڵەوەو ڕۆژانە ئەوە ببینی كە تۆ لە ڕۆژی ئامانجەكەتدا گەشتویتەتە ئەو كێشەی كە خۆت داتناوە. ئامانجەكە دەبێ بەشێوەیەك بێت كە هانتبدات كە بیگەیتێ، ئەگەرچی هەندێ ڕۆژیش بێنە پێشەوە كە نەتوانی جێبەجێی بكەیت. دەبێ مێشكت هەمیشە لای ئامانجەكەتبێت.
دەتوانی ئەم وەرزشە دەروونیە بكەیت: هەموو شەوێ پێش خەوتن یان بەیانیان دوای لە خەو هەستان سەر لەبەیانیەكی، لە شوێنێكی ئارامدا دابنیشە یان پاڵكەوە، چاوەكانت داخەو دوای هەندێ هەناسە دان و خاوبوونەوەت، ئینجا هەست بكە كە هەر كات تۆ هەناسە دەدەیتە دەرەوە خاوبوونەوەكەت زیاتر دەبێ. كە زانیت وا خاوبوونەوەكەت زیاتر بووە یتر دەتوانی وێنەی خۆت بهێنیتە بەرچاو كە تۆ دوای ئەو ٢ یان ٤ مانگە كێشت بەدڵی خۆتە. هەوڵبدە هەموو هەستە خۆشەكان ببینە، بزانە تەندروستیت چەند باشە، ببینە كە چەند چالاكتر بوویت، ببینە كە كەسایەتیت چاند بەهێزتر بووە، كە خواردن ئەو گرنگیەی نامێنێ لات لەچاو تەندروستی باشی خۆتدا، كە باشتر دەتوانی بڵێی نا بۆ هەندێ خواردنی نەگونجاو خراپ بۆ تەندروستیت. هەموو ئەو هەستانە ڕۆژانە گەشەی پێبدەو باببێتە بەشێكی گرنگ لە بیركردنەوەكانتا.
ئەگەر وێنەیەكت هەیە لەوێدا لەخۆت ڕازیبیت و كێشی خۆتت بەدڵبێت، ئەوا هەوڵبدەبە ئەو وێنەیە زۆربەی جارەكان لە پێش چاوتبێت یان هەڵیواسە بە ساردكەرەوەكەی ماڵەوەتاندا یان بە ئاوێەیەكەوە، لەوێ ڕۆژانە خۆت ببینی و بەخۆت بڵێی كە تۆ بەم نزیكانە دەگەیتەوە ئەو كێشە.
لەبارەی خواردنەوە دەبێ زانیاری پەیدابكەیت لەسەر ئەو شتانەی كە دەیخۆیت. چەند چەوری دەخۆیت، كاربۆهیدرات و خواردنی خێرا دەبێ كەمبكرێنەوە. دەبێ هەوڵبدرێت زیاتر لەجاران بجوڵێی و وزەیەكی زیاتر بەفیڕۆ بدەیت لەوەی كە دەیخۆیت. باشترە كە قاپی خواردنەكەت بگۆڕی، بیكەیت بە قاپێكی بچوكتر ( هیچ شەرمێكی تیانیە). با لە ماڵەوە بەلەمە برنج لەسەر سفرە دانەنێن. بەخۆت بڵێ كە بەیەكجار برنجی قاپەكە تێر دەخۆم، نانی سپی كەم بكەرەوە. مۆدێلی قاپ لە خواردن بەكاربهێنە واتە سەوزە لە بەشێك و برنجیان پەتاتە لە بەشێك و بەشەكەیتری با كەمێك لە گۆشت یان ماسی بێت لە سەر قاپەكەت.
٢. دەبێ ئامانجەكەت جێی خۆی بێت و مەنقی بێت. بۆ نمونە هەوڵی نیو كیلۆ تا یەك كیلۆ لە هەفتەیەكدا بدە كە دابەزیت، بۆ ئەوەی مێشك و جەستەت شانبەشانی یەكیتر كاربكەن.
٣. گەشبینبە. بە خۆت مەڵی كە تاقی دەكەمەوە بەڵام فەشەل دەهێنم. لەباتی ئەوە بڵێ كە من دەتوانم و سەردەكەوم..
٤. بەخشیش بدە بەخۆت كاتێ گەشتیتە ئامانجەكەت. بۆ نمونە شتێكی جوان بكڕە بۆخۆت. خۆشیەك سازبدە بۆ خۆت و هاوڕیكانت و ماڵەوە.


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format