جیهان بەدەست دابین كردنی وزەوە دەناڵێنێت


بەدەست دابین كردنی وزەوە دەناڵێنێت

بەپێی راپۆرتێكی ئەمریكی، جیهان بە قەیرانی وزەدا تێپەڕ دەبێت و لە چەندین وڵات كێشەی كەمی سوتەمەنی دروست بووە، ئەوەش ئەو پرسیارە دەهێنێتە پێشەوە كە ئایا، جیهان ئامادەیە بۆ شۆڕشی وزەی سەوز؟
رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە ئێستادا دەستكەوتنی وزە ئەستەمە، چەندین كەرتی چین كێشەی كەمی كارەبایان بۆ دروست بووە و ئەوروپییەكان نرخێكی بەرزی غازی سروشتی دەدەن و چەندین وێستگەی وزە لە هیندستان كێشەی نەمانی خەڵوزی بۆ دروست بووە، هەروەها لە ئەمریكا نرخی بەنزین زۆر بەرز بووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، ئەو قەیرانی وزەیەی ئێستا جیهانی تێدایە هاوكاتە لەگەڵ ساڕێژبوونەوەی ئابوریی جیهان و ئامادەكاری سەركردەی وڵاتانی جیهان بۆ كۆبوونەوەی لوتكەی مێژوویی دەربارەی كەشناسی كە مانگی داهاتووە، ئەو قەیرانە كتوپڕەی وزە كە جیهانی گرتووەتەوە هەڕەشەی لەسەر دابین كردنی وزە دروست كردووە كە خۆی لەخۆیدا رووبەڕوی پەستانێكی زۆر بووەتەوە، ئەگەری هەیە كە گرژی سیاسی دروست بكات.
واشنتن پۆست جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش ئەو پرسیارە دێنێتە ئاراوە كە ئایا، جیهان ئامادەیە بۆ شۆڕشی وزەی سەوز؟ لەكاتێكدا كە توانای دابین كردنی وزەی پێویستی نییە.

سەبارەت بە هۆكارەكان ئەوە هاتووە، ساڕێژبوونەوەی ئابوریی جیهان لە پەتای كۆرۆنا هۆكاری سەرەكییە، چونكە پێشتر بەرهەمهێنانی خەڵوز و نەوت و غاز پاشەكشەی كردووە، هەروەها ئەو زستانە ساردە نائاساییەی رووی لە ئەوروپا كردووە هۆكارێكی ترە، ئەوەش سەرەڕای ئەو زنجیرە زریانەی كە پاڵاوتگەكانی كەنداوی مەكسییان داخست، جیا لەوانەش كێشەی نێوان چین و ئوسترالیا كە بووەتە هۆی ئەوەی پەكین خەڵوز لەو وڵاتەوە هاوردە نەكات، هەروەها شەپۆلێكی ئارامی باڵی بەسەر دەریای باكوردا كێشاوە كە بەهۆیەوە تۆربینەكانی هەوا توانای بەرهەمهێنانی وزەی كارەبایان نییە.


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format