بە تێپەربوونی كات زەوی كەم دەكات
زانایانی سەردەم سەلماندویانە كە زەوی زۆر لە قەبارەی ئێستای گەورەتر بووە، بەردەوامو لەگەڵ تێپەڕبوونی ملیۆنەها ساڵ لێی كەم بووەتەوە، ئەم دیاردەیەش قوەرئانی پیرۆز پێش چواردە سەدە لەمەوبەر باسی لێوەكردووە، خوای گەورە دەفەرمووێت:(أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا)(الرعد 41)..
واتە: ئایا نەیانبینیوە، ئێمه چۆن ئەم لاو ئەو لای زەوی كەم دەكەینەوه..
لێرەدا پرسیار بۆهەموو ئەو كەسانەی گومانیان هەیە لە پەیامی ئەم پێغەمبەرە بەڕێزە (ﷺ) ئەوەیە:
كێ هەواڵی ئەم ڕاستییە گەردوونیەی بە پێشەوای ئازیز پێغەمبەر محمد (ﷺ)داوە؟