سیر به یه‌كێك له‌و ڕووه‌كانه داده‌نرێت كه زۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌روه‌ها توانای چاره‌سه‌ركردنی چه‌ندان گرفتی پێست و قژی هه‌یه، یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه تام و بۆنێكی تیژی هه‌یه، جگه له‌وه‌ی له دروستكردنی خواردندا سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، بۆ بابه‌ته‌كانی جوانكاریش زۆر گرنگه و چه‌ندان پێكهاته‌ی گرنگی تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ی شوبات، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر به‌در قادر سوورچی پسپۆڕی گیاده‌رمان، له‌باره‌ی سووده‌كانی سیره‌وه ووتى، "بهھێزكهری به‌رگریی له‌شه و به سووده بۆ هه‌ناسه توندی، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له باشترین دژه ڤایرۆس و به‌كتریا و كه‌ڕووه‌كانه".
زیاتر گوتی، "سیر، خوێن له مه‌ین ده‌پارێزێ و له‌ناوبه‌ری كرمی گه‌ده و ڕیخۆڵه‌یه، ئاره‌زووی سێكس زیاد ده‌كات، ڕیخۆڵه له ھه‌وكردن ده‌پارێزێ، هاوكات تۆشك و كڕێشی سه‌ر پاك ده‌كاته‌وه كاتێك له‌ناو شامپۆ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ی دا، "هه‌رسی خواردن له گه‌ده‌دا ئاسان ده‌كات و ده‌ماره گرژه‌كان خاو ده‌كاته‌وه، به‌رزی فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت، ھه‌روه‌ھا كۆلیسترۆل داده‌به‌زێنێت، به‌مه‌یش له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته ده‌مانپارێزێت، خوێن له ماده ژه‌ھراوییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و كۆلۆن كه‌م ده‌كاته‌وه، یارمه‌تی جوانی و گه‌نجی پێست ده‌دات".
شایانی باسه له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ندان سوود، به‌ڵام سیر پێویسته ژنی دووگیان و منداڵ، ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی گه‌ده و ڕیخۆڵه و كۆلۆنیان ھه‌یه، ئه‌وانه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان داده‌به‌زێت، ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی خوێنیان ھه‌یه وه‌ك شلبوونه‌وه‌ی خوێنیان هه‌یه، نه‌یخۆن.
ئێسته سیر به‌شێوه‌ی كه‌پسوول له گیاده‌رمانه‌كان، له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه ده‌توانرێ ده‌سته‌به‌ر بكرێ و سوودی لێ وه‌ربگرین. ده‌كرێ ڕۆژانه چوار گرام واته یه‌ك تا دوو دانه سیر به‌یانیان و ئێواران بخورێت.
بۆ نه‌ھێشتنی بۆنی ناو ده‌م، رۆژانه سێ جار، دوو ده‌نك ھێل یان قه‌رنه‌فل (مێخه‌ك) له‌ناو ده‌مت دابنێ چاره‌سه‌ر ده‌بێت، جێی باسه له‌ناو چێشت بۆنی نامێنێت و سوودیشی ھه‌یه.
[zombify_post]