تیرۆری نەرم هەڕەشە لە ئێستا و ئایندەی عێراق دەکات


نەرم هەڕەشە لە ئێستا و ئایندەی عێراق دەکات

بڵاوبونەوە و بارزگانیکردن بە مادەی هۆشبەر لەعێراق گەیشتوەتە ئاستێک کە دەزگا ئەمنیی و دادوەرییەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن لەوەی کە مادەی هۆشبەر دەبێتە (تیرۆری نەرم) و جێگەی ئەو تیرۆرە دەگرێتەوە کە ساڵانێکە عێراق بە دەستیەوە دەناڵێنێت.
سەرەڕای هەوڵی دەزگا ئەمنیەکان بۆدەستگیرکردنی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر، بەڵام ئەوە نەبوەتە هۆی بنەبرکردن یاخود کەمبونەوەی بەکارهێنەرانی مادەهۆشبەرەکان، چونکە هۆکارەکانی بڵاوبونەوەی بەهێزترن و پەیوەندی بە پاشەکشەی هێزەئەمنییەکان لەجێبەجێ کردنی یاساو ئەو رێشوێنانە هەیە کە لە دەروازە سنورییەکان دەگیرێتە بەر، بەتایبەتی دەروازە سنورییەکانی ئێران کە بە سەرچاوەی سەرەکی هاوردەکردنی مادەی هۆشبەر بۆ عێراق دادەنرێت.
پاڵنەری ئەوهۆشدارییانەی دەزگای ئەمنی و یاساییەکان لەبارەی مادەی هۆشبەر ئەو ئامارانەن کە پەیوەستن بە بڵابونەوەی بارزگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

ئامارەکان مەترسیدارن
لەدواین هەڵمەتی هێزەکانی بەرەنگاربوەنەوەی مادە هۆشبەرەکانی عێراقدا، (13) کەسیان لە حەوت پارێزگای عێراق بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرد، کە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و حەبی هۆشبەریان پێبووە.
ئەو ژمارەیە بەشێکی بچوکە لە ئامارێکی گەورەتر و مەترسیدار کە لەبەردەستی دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراقدایە، بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی عێراق لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا نۆ هەزارکەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەردەستگیرکراون.
تەنها لەساڵی (2020)دا، (250) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری حەشیش و(36) کیلۆگرام لەجۆری کریستاڵ و(15) هەزاردەنک حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە.
لەو ئامارانە مەترسیدارتر ئامارەکەی ئەنجومەنی دادوەری عێراقە کە لەسەرەتای مانگی رابردوودا لەبارەی بڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەر بڵاویکردوەتەوە، بەپێی ئەو ئامارە، ئالودەبوون لەناو گەنجانی عێراقدا گەیشتوەتە رێژەی (50%).
ئەنجومەنی دادوەری عێراق ئاشکرایکردوە، بازرگان و ئەو کەسانەی برەو بەفرۆشتنی مادەی هۆشبەر و ئالودەکردنی گەنجان دەدەن لەناوچەیەکی دیاریکراودا نین، بەڵکو لەهەمووناوچەکانی عێراق بڵابونەتەوە، بەڵام زۆرینەیان کەدەگاتە (70%) لە ناوچە هەژارنشینەکاندا کاردەکەن.

بەسرە، ئالودەبوترین پارێزگای عێراق
هەرچەندە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر لەزۆربەی ناوچەکانی عێراق لە هەڵکشاندایە، بەڵام بەپێی لێدوانی عەمید عیماد جابر بەرێوبەری بەرنگاربونەوەی مادەهۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پارێزگای بەسرە  لەرووی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەر لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمدایە، ئەوەش بەهۆی نزیکی لە دەروازە سنورییەکانەوە، بەدوای ئەویشدا پارێزگای میسانی باشوری عێراق دێت.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئەمنیەکان، مادەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (کریستاڵ – حەشیش – حەبی کەپتاگۆن) بەربڵاوترین مادەی هۆشبەرن لەعێراقدا کە زۆرینەیان لە ئێرانەوە و بەشێکی کەمیشیان لەسوریا و تورکیاوە بە رێگای جیاواز دەهێنرینە ناو عێراقەوە.
کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و بەرگرتن لەهاوردەکردنی مادەی هۆشبەربەتایبەتی لە ئێرانەوە، رەنگە بۆهێزە ئەمنییەکان کارێکی تائاستی مەحاڵ ئاستەم بێت، ئەوەش بەوپێەی سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر لە (1500) کیلۆمەترە.
جگە لەو هۆکارە، هۆکاری تریش هەن کە دزەپێکردنی مادەی هۆشبەری بۆناو عێراق ئاسان کردوە، لەوبارەیەوە بەرێوبەری بەرنگاربونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: قاچاخچیەکان هەمیشە رێگای نوێ دەدۆزنەوە بۆهێنانی مادەی هۆشبەر بەتایبەتی لە دەروازە سنورییەکان، یاخود ئەو بۆشاییانەی کە لەناوچە سنوریەکاندایە، بەشێکیشیان مادەی هۆشبەر لەناو ئەو کەلوپەلانەدا دەشارنەوە کە بەشێوەیەکی فەرمی هاوردە دەکرێن.

داهاتووی عێراق لە مەترسیدایە
کاریگەریە نەرێنی و مەترسیدارەکانی مادەی هۆشبەر تەنها ژیانی گەنجانی عێراق ناکاتە ئامانج، بەڵکو زۆر گشتگیرترە و کاریگەری لەسەر زۆربەی سێکتەرەکان هەیە.
عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت، مادەی هۆشبەر دەبێتە مەترسی لەسەر داهاتووی عێراق، هەروەها دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆسەر بواری ئەمنی، ئابوری، کۆمەڵایەتی، دەرونی وسیاسیی، لەکاتێکدا تاکو ئێستاش حکومەتی عێراق تەنها وەک دۆسیەیەکی ئەمنی مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مادەی هۆشبەر دەکات.
سەرەڕای نیگەرانییەکان لەبارەی هەڵکشانی ئەو دیاردەیە، بەڵام هەوڵەکانی حکومەتی عێراق تەنها لەچوارچێوەی لە قاڵبدان و بچوکردنەوەی بازنەی بەکارهێنەران و بارزگانانی مادەی هۆشبەردایە، تاکوئێستا نە ئامارێکی فەرمی ژمارەی بەکارهێنەرانی لەبەردەستدایە، نە ناوەندێکیشی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی ئالودەی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەربوون.
تاکو ساڵی (2003) عێراق یەکێک بوو لەپاکترین وڵاتانی جیهان لە رووی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر ئەوەش بەهۆی ئەو سزا قورسەی بۆ بەکارهێنەران و بازرگانەکان دانرابوو، بەڵام لە دوای ئەو مێژوەوە وێنەکە پێچەوانە بوەتەوە ئێستا  دۆخەکە بە جۆرێکە کە بەوتەی پسپۆران و چاودێرانی عێراق، ئەو وڵاتە نەک تەنها بوتە شوێنی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەهۆشبەرەکان، بەڵکو باس لەوەش دەکرێت کە مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) لەناو عێراقدا دروست دەکرێت.

سەرچاوە: الشرق الاوسط

comingson news

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format