پسپۆڕێكی بواری روسیا رایدەگەیەنێت" دەستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دوای دان بەخۆداگرتنی سەرۆكی روسیایە بەرامبەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكا كە ماوەیەكە داوای گفتوگۆ دەكات".
پسپۆڕێكی بواری روسیا رایدەگەیەنێت: دەستپێكردنی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دوای دان بەخۆداگرتنی سەرۆكی روسیایە بەرامبەر وڵاتانی یەكێتی ئەوروپاو ئەمریكا كە ماوەیەكە داوای گفتوگۆ دەكات، بەتایبەت كە باس لەبوون بەئەندامی ئۆكرانیا دەكرا لەیەكێتی ئەورپاو ناتۆ كە ئەوەش مەترسیە بۆ سەر روسیا. دەشڵێت: روسیا تا نزیك پایتەختی ئۆكرانیا دەڕوات و ئەو ناوچانەی بواری مێژوویان بۆ روسیا دەگەڕێتەوە دەخاتەوە سەر وڵاتەكەی.
ئەو پسپۆڕەی بواری روسیا دەشڵێت: جەنگەكە كاریگەری گەورەی ئابوری لەسەر جیهان دەبێت و ئەو وڵاتانەشی دەیانەوێت ببنە جێگرەوەی غازی روسیا بۆ ئەوروپا روبەڕووی پەرچەكردار دەبنەوە.