‌ئاگادارن.. نه‌خواردنی میوه‌ زیانی هه‌یه‌


5
.. نه‌خواردنی میوه‌ زیانی هه‌یه‌

پێگه‌ی‌ "Eat This,Not That" ڕاپۆرتێكی پزیشكی له‌باره‌ی‌ كاریگه‌ری نه‌خواردنی میوه‌ له‌سه‌ر مێشك بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا ئه‌و زیانانه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ به‌ر جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ده‌كه‌وێت له‌ ئه‌نجامی نه‌خواردنی میوه‌دا.

له‌ حاڵه‌تی نه‌خواردنی میوه‌ له‌شی مرۆڤ توشی كه‌می ڤیتامین و كانزا و ڕیشاڵ و فلاڤینۆید و پۆلیفینۆڵ ده‌بێت كه‌ مادده‌ی‌ پێویستن بۆ له‌ش.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات ڕۆژانه‌ 4 بۆ 5 ژه‌م میوه‌ و سه‌وزه‌ بخۆن وه‌ك ژه‌می سووك، چونكه‌ نه‌خواردنی میوه‌ ئه‌م زیانانه‌ی‌ ده‌بێت.

1- زیادبوونی كێش: له‌به‌ر هه‌بوونی ڕیشاڵ له‌ زۆرینه‌ی‌ جۆره‌كانی میوه‌ پاش خواردنیان مرۆڤ هه‌ست به‌ تێربوون ده‌كات، هه‌ربۆیه‌ ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كرێت شه‌ربه‌تی سێو پێش خواردنی ژه‌می سه‌ره‌كی بخۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زوو تێر ببن.

2-ئازاری ماسولكه‌: پسپۆڕان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه‌ سه‌لماندویانه‌ ئه‌وانه‌ی‌ كیتۆ دایت و وه‌رزشی به‌ره‌ده‌وام ده‌كه‌ن و میوه‌ ناخۆن توشی ئازاری ماسولكه‌كانیان ده‌بن.

3- كه‌مبونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كری خوێن:  ئه‌و كاته‌ی‌ میوه‌ ناخۆیت ئه‌وه‌ ئاستی شه‌كری خوێنت داده‌به‌زێت، میوه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی كاربۆهیدرات و ڕیشاڵن.

4-گه‌ده‌ت ناته‌ندروست ده‌بێت: كه‌مخواردنی میوه‌ هۆكاره‌ بۆ تێكچوونی هاوسه‌نگی میكرۆبیوتا ی گه‌ده‌، به‌هۆیه‌وه‌ به‌رگری له‌ش تێكده‌چێت و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌ زۆر ده‌بێت.

5-غازات و قه‌بزی و ئاوسانی سك: ئه‌و كاته‌ی‌ گه‌ده‌ ته‌ندروست نه‌بێت ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ توشی ئه‌م گرفتانه‌ ده‌بیت.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

5