هێزی سوپای ڕوسیا کە بە فەرمانی ڤلایدمیر پوتین دەستی کردووە بە هێرش بۆ سەر وڵاتی ئۆکرانیا بەراورد بە سوپای ئۆکرانیا چەندە کە لەلایەن ڕۆژئاواوە پشتگیری دەکرێت؟
سوپای ڕووسیا لە ڕیزبەندی جیهانی دووەمە.
ئۆکرانیا لەڕیزی 25هەمی هێزەکانی جیهاندایە.
ڕوسیا کۆی گشتی دانیشتوانی 141 ملیۆن کەسە، سەرجەمی سەربازانی ڕووسیا 3,569,000 کەسن و ژمارەی سەربازە چالاکەکان 1,14,000 کەسن.
ئۆکرانیا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 44 ملیۆن کەسە، 1,245,000 سەربازی هەیە و ژمارەی سەربازی کارای 255,000 کەسە.
جیاوازی ژمارەی سەربازە چالاکەکانی نێوان هەردوو وڵات 759 هەزار کەسە لە بەرژەوەندی ڕووسیا.
خەرجی بەرگری ڕووسیا 42 ملیار و 149 ملیۆن دۆلارە.
بودجەی بەرگری ئۆکرانیا 9 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە.
قەرزی بیانی ئۆکرانیا 130 ملیار دۆلارە لەکاتێکدا قەرزی دەرەوەی ڕوسیا 539 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە.
لەلایەکی ترەوە ڕوسیا 432 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار یەدەگی دراوی بیانی هەیە. لەکاتێکدا یەدەگی دراوی بیانی ئۆکرانیا 18 ملیار و 810 ملیۆن دۆلارە.
کۆی فڕۆکەکانی ڕوسیا 4,144 فڕۆکەیە. ئۆکرانیا 285.
ڕوسیا 789 فڕۆکەی جەنگی هەیە و ئۆکرانیاش 42 فڕۆکەی هەیە.
ڕوسیا 1540 هەلیکۆپتەر و ئۆکرانیا 111 هەلیکۆپتەری هەیە.
ڕوسیا 538 هەلیکۆپتەری هێرشبەر و ئۆکرانیا 34 هەلیکۆپتەری هێرشبەری هەیە.
ڕوسیا کە سەرکردەی جیهانە لەڕووی هێزی تانکەوە 13 هەزار تانکی هەیە ئۆکرانیا 2430 تانکی هەیە.
ڕوسیا 27 هەزار ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆکرانیاش 11 هەزار و 435 ئۆتۆمبێلی هەیە.
ڕوسیا لە ڕووی تۆپخانەوە لە پلەی یەکەمی جیهاندایە، 6540 تۆپ و ئۆکرانیا 785 تۆپی هەیە.
ئۆکرانیا هەڵگری فڕۆکە نییە، لە کاتێکدا ڕووسیا فڕۆکەهەڵگرێکی هەیە.
ڕوسیا خاوەنی 64 ژێردەریاییە، لەکاتێکدا سوپای ئۆکرانیا هیچ ژێردەریایییەکی نییە.