به‌مانه‌ شه‌كره‌كه‌ت دابه‌زێنه‌


شه‌كره‌كه‌ت دابه‌زێنه‌

هه‌بوونی نه‌خۆشی شه‌كره‌ سه‌خته‌ و رێگریت لێده‌كات له‌و خواردنانه‌ی كه‌ خۆش و به‌تامن، ئه‌م خواردنانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ توش بووانی‌ شه‌كره‌ وه‌ توانای‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ به‌رامبه‌ر شه‌كره‌ زیاد ده‌كه‌ن ، هه‌وڵ بده‌ زیاتر ئه‌مانه‌ بخۆیت .

 

شیره‌مه‌نیه‌كان:

شیره‌مه‌نیه‌كان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كین بۆ كالیسیۆم و ڤیتامین D  كه‌ ئه‌م دوو پیكهاته‌یه‌ش گرنگن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌، وه‌كو خواردنه‌وه‌ی شیر و ماستاو.

پاقله‌مه‌نیه‌كان:

پاقله‌مه‌نیه‌كان برێكی زۆر ماده‌ی ریشاڵییان تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی كالسیۆم و پڕۆتینن. خواردنی پاقله‌مه‌نیه‌كان ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ورییه‌كانی له‌ش، ئه‌و بڕه‌ پڕۆتینه‌ی كه‌ له‌ ناو پاقله‌مه‌نیه‌كاندا هه‌یه‌ ووزه‌ به‌ له‌ش ده‌دات.

پاقله‌مه‌نیه‌كان ده‌توانرێت له‌گه‌ل زه‌ڵاته‌ و سوپدا بخورێن .

ماسی سه‌له‌موون:

ماسی سه‌له‌موون خواردنێكی ده‌ریاییه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی چه‌ورییه‌ له‌ جۆری ئۆمیگا 3 كه‌ ئه‌میش به‌ سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و هه‌روه‌ها یارمه‌تی چاكردنه‌وه‌ی به‌رگری ئه‌نسۆلین ده‌دات.

ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ پێویسته‌ هه‌فته‌ی 3 جار ئه‌م جۆره‌ ماسیه‌ بخوات به‌ڵام به‌ سوركراوه‌یی نه‌بێت باشتره‌ .

جـــۆ:

جۆ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری خراپ له‌ له‌شدا ( LDL ) هه‌روه‌ها یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ كه‌م هه‌لمژینی چه‌وری خراپ ..ئه‌م دانه‌وێله‌یه‌ فایبه‌ری تێدایه‌ی كه‌ یارمه‌تی هه‌رس كردن ده‌دات، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ رێجیم ده‌كه‌ن ئه‌م دانه‌وێڵه‌ به‌كار ده‌هێنن چونكه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ له‌شدا ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌توانرێت له‌گه‌ل برنج و زه‌ڵاته‌ بخورێ. 

سه‌وزه‌وات:

بۆچی خواردنی سه‌وزه‌وات گرنگه‌ ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ریشاڵی تێدایه‌  و شه‌كری زۆر كه‌م تێدایه‌، زۆر به‌ سووده‌ بۆ دڵ و خوێن .

گوێز:

باشترین خواردنی ته‌ندروسته‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئۆمیگا 3 بڕێكی زۆری تێدایه‌، سوودی زۆره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌، ووزه‌یه‌كی باش به‌ له‌ش ده‌دات.

comingson news

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format