چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشی زەهایمەر


4
نوێ بۆ نەخۆشی زەهایمەر

دکتۆر ئازاد انور حمد- پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشك و دەمار و بڕبڕەی پشت

نەخۆشیەکی دەمارەکانی مێشکە بەهۆی پوکانەوەی مێشک ڕوودەدات دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە و گۆڕانی هەڵسوکەوتی نەخۆشەکە، وەبەردەوام دەبێت لە پووکانەوە و زیادبوونی نیشانەکانی بەتێپەڕبوونی کات.

بەم دواییە دەزگای (FDA) ئەمریکی ڕێگای بە بەکارهێنانی دەرمانێک دا بەناوی (Aduacanumab) کە دەبێتە هۆی تا ڕادەیەک ڕاگرتنی یان سستکردنی نەخۆشیەکە.

سەرەتا لەساڵی 2019 کاریگەری دەرمانەکە لەسەر (3000) نەخۆش بەڕوونی دەرنەکەوت کەوا کاریگەری هەبێ، بەڵام دوایی لەهەمان ساڵ چەند داتایەک کۆکرانەوە بەهۆی زیاتر بەکارهێنانی ژەمی (جرعة) دەرمانەکە بەدیارکەوت کەوا کاریگەریەکی بەرچاوی هەیە لەسەر سستکردنی نەخۆشیەکە.

دەرمانی (Aduacanumab) بەشێوەی دەرزی مانگانە بەکاردێت تەنها بۆ ئەو نەخۆشانەی کەوا لەسەرەتا یاخود لە قۆناغی مام ناوەندی نەخۆشیەکە دان.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

4