“ڕۆژی دوایی” و “شەیتان” دیارترین چەكە ئەتۆمییەكانی ڕوسیا


2
دوایی و شەیتان دیارترین چەكە ئەتۆمییەكانی ڕوسیا

لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەكەی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا، ناوبەناو ئاماژە بۆ چەكی ئەتۆمی دەكرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ڕوسیا خاوەنی چەندین چەكی مەودا جیاواز و لەناوبەرە كە دیارترینیان “ڕۆژی دوایی” كیشوەربڕ و ئەوەیانە كە ناتۆ بە “شەیتان” ناویبردووە.

لە ڕۆژەكانی سەرەتای شەڕدا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا بڕیاریدا هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی سەر بە سوپای ڕوسیا بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشی تایبەتەوە، لەنێویشیاندا هێزە ئەتۆمییەكان، هۆكارەكەشی گەڕاندەوە بۆ “لێدوانە دوژمنكارییەكانی هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی” و سزا “نایاساییە” سەپێندراوەكانی سەر وڵاتەكەی.

بەپێی ناساندنی فەرمی كە لە سایتی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیادا بڵاوكراوەتەوە، “هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی ستراتیژی” بریتییە لە “بڕبڕەی پشتی هێزە شەڕكەرەكانی هێزە چەكدارەكانی ڕوسیا، بۆ بەرپەرچدانەوەی دوژمنكاریی سەر ڕوسیا و هاوپەیمانەكانی پێكهێنراوە، بەهەمان شێوە بۆ لەناوبردنی هێزە چەكدارە پەلاماردەرەكان، لەوانەش لە ئەگەری هەڵایسانی جەنگ بە بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی. ئەوەش لە هێزەكانی هێرشبەری ستراتیژی و هێزەكانی بەرگریی ستراتیژی پێكدێت”.

لەو كاتەی پەیماننامەی قەدەغەكردنی بڵاوبوونەوەی ئەتۆم واژووكرا، ئەمباری ئەتۆمیی هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و یەكێتیی سۆڤیەت بە دەیان هەزار بۆمبی ئەتۆمی دەخەمڵێندرا. لە سەرەتای حەفتاكانەوە سەرانی ئەمریكا و سۆڤیەت وتوێژیان لەسەر زنجیرەیەك ڕێككەوتن و دەستپێشخەریی دووقۆڵی كرد بەمەبەستی سنووردانان بۆ ئەو چەكە، هەر ئەوانەش بوونەهۆی كەمبوونەوەی قەبارەی چەكە ئەتۆمییەكان.

لەگەڵ ئەوەشدا لەكاتی ئێستادا ویلایەتە یەكگرتووەكان 1357 كڵاوەی جەنگیی ستراتیژی هەیە، لە بەرامبەردا ڕوسیا 1456 كڵاوەی جەنگیی ستراتیژی بەسەر سەدان بۆمب و مووشەكدا بڵاوەپێكردووە، هەروەك كار لەسەر نوێكردنەوەی سیستمی مووشەكی دەكات ئەوانەی توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمییان هەیە، ئەژماركردنی كڵاوە جەنگییەكان بە بەكارهێنانی ئەحكامی ڕێككەوتنی ستارتی نوێیە، كە لە كانونی دووەمی 2021دا بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیكە درێژكرایەوە.

هێزە ستراتیژییەكانی ڕوسیا، هێزەكانی مووشەكی ستراتیژی و فڕۆكە، بۆمبهاوێژە دوورمەوداكان لەخۆدەگرێت، كە بە مووشەكی كیشوەربڕ و چەكی وردیی ئاراستەكراوی دوورمەودا و خاوەن توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی ئامادەكراوە.

بەهەمان شێوە بۆمبە فڕۆكەوانییە دوورمەوداكان و ژێرئاوگەڕ و كەشتی لەخۆدەگرێت، كە دەكرێت بۆ هەڵدانی چەكی كلاسیكی یان مووشەكیی هەڵگری كڵاوەی ئەتۆمی بەكاربهێندرێت.

هەرچی هێزەكانی بەرگریی ستراتیژییە خاوەن چەندین جۆر چەكی ئامادەی شەڕ و هۆكارەكانی بەرگریی ئاسمانییە، لەوانە سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت لە هێرشە مووشەكییە دوژمنكارانەكان، سیستمی چاودێریی بۆشایی ئاسمان، سیستمی بەرگریی مووشەكی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی.

لە دیارترین چەكە لەناوبەرەكان كە لە سیستمی بەرپەرچدانەوەی ستراتیژیی ڕوسیادا هەن، مووشەكی ئاڕ ئێس-28 سارمات-ە كە بە “ڕۆژی دوایی” ناودەبرێت و ناتوانرێت ڕابگیرێت بەهۆی توانای لە تێپەڕاندنی هەر سیستمێكی بەرگری لە جیهاندا، باوەڕوایە بەهێزترین مووشەكی بالیستیی ئەتۆمیی كیشوەربڕە.

مووشەكی ئاڕ ئێس-28 سارمات، كە ڕوسیا وەك جێگرەوەی مووشەكی ئاڕ-36 ناویدەبات، كە ئەمیان هاوپەیمانیی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) نازناوی “شەیتان”ی پێداوە.

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

2