ته‌نها خواردنی خۆراكی ته‌ندروست به‌س نییه بۆ مانه‌وه‌ی دڵت به ته‌ندروستی و دوور بوونت له نه‌خۆشی، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كات له 5 خووی ڕۆژانه دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان سه‌لامه‌ت بێت.
1- پشتگوێ خستنی چەورییەکانی ورگ و کەمەر، ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش.
2- زۆر دانیشتن لەکاتی کارکردن‌دا، ئه‌گه‌ر له كاره‌كه‌ت پێویسته زۆر دانیشیت ئه‌وه له‌به‌ر دڵت جار جاره هه‌سته و پیاسه‌یه‌ك بكه.
3- هەمەجۆر نەکردنی خواردن، دووربه له خواردنی یه‌ك جۆری دیاریكراوی خۆراك به به‌رده‌وامی.
4- پشتگوێخستنی پێوانەکردنی کۆلیسترۆل و فشاری خوێن، ته‌مه‌نت هه‌رچه‌نده ناو به‌ناو پشكنینی په‌ستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵی خوێنت بكه.
5- پشتگوێخستنی لایەنی سۆزداری، ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندی سۆزداری ئازار به‌خشیت ئه‌وه ته‌نها له‌به‌ر سه‌لامه‌تی دڵت وه‌ره ده‌ره‌وه و درێژه‌ی پێ مه‌ده.