چۆن گورچیلەکانت دەپارێزیت؟


گورچیلەکانت دەپارێزیت؟

گورچیلەكان ئەندامی زۆر گرنگن بۆ پاڵاوتنی خوێن لە پاشەڕۆ و ماددە زیانبەخشەكان، هەنگاوەكانی پاراستنی گورچیلەكان بریتیین لە:

• دووركەوتنەوە لە زیاد بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان بە بێ ڕێنمایی دكتۆر.

• هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست و دووركەوتنەوە لە بڕی زیادی شەكر و خوێ و چەوری.

• ڕۆژانە خواردنەوەی بڕی زیادەی ئاو زۆر گرنگە بۆ گورچیلەكان، یەكەی فلتەرە وردەكانی گورچیلە بە بێ بڕی باشی ئاو دووچاری هەوكردن دەبن و، ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەبێت.

• مەشقی وەرزشی ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییانەی كە زیان بە گورچیلەكان دەگەینن، وەك زیادبوونی كێش و قەڵەوی، نەخۆشیی شەكرە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

• دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، چونكە دەبنە ئەگەری كەمبوونەوەی شلەی لەش، كە كاریگەریی نەرێنی بۆ گورچیلەكان دەبێت.

• دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، چونكە هاندەرە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە و كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ گورچیلەكان، ئەویش لە ڕێگەی تێكدانی بۆڕییەكانی خوێن كە دەگەنە گورچیلە.

• بەسەركردنەوەی تەندروستیی گورچیلەكان بە شێوەیەكی دەوری، بەتایبەتی لە تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، نەخۆشیی شەكرە، یان بوونی مەیلی خێزانی(بۆماوەیی) بۆپەككەوتنی گورچیلە

ئا: تارا فاتیح


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format