نایابترین و باشترین بەرنامەی مۆنتاج كامتازیا ستۆدیۆ Camtasia studio 9


4
sCAM

#كامتازیا ستۆدیۆ، بەرنامەیەكی كۆمپیتەرە لەلایەن كۆمپانیای (تەچ سمیز)ـەوە بەرهەمهێنراەوە، كاری سەرەكی ئەم بەرنامەیە تۆماركردنی وانەی ڤیدۆیە لەسەر شاشەی كۆمپیتەرەكەت و مۆنتاج كردنی، یەكەم وشانی بەرنامەكە لە ساڵی 2008ـەوە بڵاوكراوەتەوە.

ئێمەی بەكارهێنەری تۆڕی #ئینتەرنێت یاخود ئامێرە ئەلكترۆنییەكان بەشێوەیەكی گشتی پێویستیمان بە تۆماركردن و مۆنتاج كردنی فیدیۆكانمان دەبێت تاكو هەڵیان بگرین وەك یادگارییەك، یاخود بەمەبەستی بڵاوكردنەوە و سوودگەیاندن بە خەڵك، بۆیە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە یەكێك لە بەرنامەكانی مۆنتاج بەكار بێنیت بۆ #كۆمپیتەر یاخود بۆ موبایل.

#كامتازیا ستۆدیۆ، توانییەتی جێگای خۆی لە نێو ئەو هەموو بەرنامە مۆنتاجە بێشكەوتووەكان بكاتەوە وەك ئەدۆب پریمەر و فاینەڵ كەت و ئەوانی تر، ئەویش بەهۆی تایبەت مەندیە بەهێزەكانێتی كە بەكارهێنەر لە كاتی مۆنتاج یاخود تۆماركردنی شاشەی كۆمپیتەرەكەی ئەتوانێت ئەنجامی بدات.

گرنگترین تایبەت مەندیەكانی بەرنامەی كامتازیا ستۆدی 9

پێویستی بە قەبارەی كەم هەیە لە كاتی دامەزراندن كە نزیكەی 270 میگابایتە كە ئەمە بەبەراود بە بەرنامەكانی دیكە زۆر كەمە چونكە بەرنامەكانی وەك ئەدۆب پریمەر زیاتر لە 1.5 گیگا بایتە.

بەئاسانترین پێوە دەتوانن دەستكاری دەنگ و ڤیدیۆ تۆماركراوەكانت بكەیت و بەبەرزترین كوالیتی خەزنی بكەیت

كامتازیا ستۆدیۆ بەوە ناسراوە كە بەكارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ئاشنای بێت و بە كەمترین ماوە بگاتە ئاستێكی بەرز لە دەستكاری كردنی ڤیدیۆدا.

هەر شتێک لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت تۆمار بکە — وێب سایتەکان، بەرنامەکان، پەیوەندی ڤیدیۆیی، یان پریزێنتەیشنەکانی پاوەرپۆینت.

زیادکردنی زووم و جووڵەی ئەنیمەیشن بۆ تۆمارەکانی شاشە.

بەکارهێنانی گواستنەوە لە نێوان دیمەنەکان و سلایدەکان بۆ باشترکردن و جوانتر دەركەوتنی ڤیدیۆكان.

بۆ دابەزاندنی بەرنامە سەردانی ئەم لینكە بكەن

d

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

4