فەزڵى دە شەوى كۆتایى مانگى ڕهمهزان زۆرگەورەیە :
1 ـ شەوێكە قورئانى تێدا نێردراوەتەوە خوارەوە ..
[ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ] .
2 ـ شەوێكى پیرۆز و موبارەكە [ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ ] .
3 ـ خاڵى یە لە خراپە كارى و پڕە لەكارى چاكە
[ سَلامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ ] .
4 ـ فریشتەكان دێنە خوارەوە بۆ سەر زەوى خێرو چاكە و لێ خۆش بوون ئەهێنن
[ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ ]
.5 ـ تیایدا خواى پەورەدگار ئەجەل و ڕۆزى بەندەكانى ئەنوسێ
[ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ] .
6 ـ پاداشتى پەرستن تیایدا لە هەزار مانگ زیاترە.
[ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ ] .
7 ـ هۆكارە بۆ لێ خۆشبوونى تاوانەكانى ڕابردوومان: " مَنْ قَامَ لَيْلَةَ القَدْڕ إيمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنبِهِ "
(رواه البخاري و مسلم)،
واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ ى هەبێ و چاوەڕێ ی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ.
8 ـ خواى پەروەردگار سورەتێكى لە فەزڵى ئەم شەوە ناردۆتە خوارەوە كە تا قیامەت ئەخوێنرێتەوە.
[zombify_post]