رۆژووگرتن سودی تەندروستی هەیە..!


3
سودی تەندروستی هەیە..

رۆژووگرتن سودی تەندروستی هەیە..!

رۆژووگرتن وێڕای ئەوەی کە یەکێکە لە پایەکانی ئیسلام، چەندین سوودی تەندروستی گرنگی لەسەر تەندروستی هەیە.

کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی رۆژووگرتن کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

١ . چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی کۆئەندامی هەرس، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەک بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئەنزایمەکانی هەرسکردن و یارمەتیدانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەکانی ناو جەستە .

٢ . بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن لە ڕێگەی دابەزاندنی چەوری سیانی و کۆڵیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن.

٤ . بەدەستهێنانی کێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری کێش .

٥ . یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن .

٦ . پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەندێك نەخۆشی پێست وەک زیبکە و هەوکردنی پێست کە بە هۆی بەکتریایە .

٧ . پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەییەکان و بەهێزکردنی تەندروستی جگەر و کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوکردن .

٨ . هەلێکە بۆ وازهێنان لە ماددە کحولییەکان و جگەرکێشان .

#رەمەزان #رۆژوو #تەندروستی

[zombify_post]


Like it? Share with your friends!

3