ئۆشۆی مولحد بناسە
ناوی (تشاندرا موهان جاين) له دایكبووی ساڵی ۱۹۳۱ له دوای ساڵی ۱۹٦۰ به ناوی (أتشاريا راجنيش) ناسرا له دوای ساڵی ۱۹۷۰ به (بهاجوان شري راجنيش) ناسرا لە دوا قۆناغى تەمەنيدا به ئۆشۆ ناوبانگی ده‌ركرد له لای شوێنكه‌وتوانی له جیهاندا به مامۆستایه‌كی ڕوحی وه‌سف ده‌كرێت و له ڕێگه‌ی نووسین و وتارهكانیهوه بیرۆكه‌كانی خۆی به جیهاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گشتی جه‌خت له سه‌ر ئیلحاد و بێ باوه‌ڕی ده‌كاته‌وه و پێی وایه سه‌رده‌می باوه‌ڕبوون به خوا تێپه‌ڕبووه ، یه‌كێک له به ناوبانگترین كتێبه‌كانیشی ناونیشانی بریتییه له
(موت الإله) واته : مردنی خوا !
ئه‌مه‌ش هه‌ندێكه له سه‌ره‌باسه‌كانی نێو ئه‌و كتێبه :
(الإله هو محرك الدمی) واتە (خوا بزوێنه‌ری بوكه‌ڵه‌كانه) ، (الإله كذبة) واتە (خوا درۆیه) ، (الإله هو شعورك بالنقص) واتە (خوا هه‌ستكردنی تۆیه به كه‌می) …. هتد به كورتی و پوختی ئۆشۆ مولحیدێكی قسه‌زانه و به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی وتار‌و نووسینه‌وه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكی بكات كه ئایینه‌كان زیاتر نین له ئامرازێک بۆ سڕكردن و گێلكردنی ئه‌وان .
ئۆشو له خێزانێكی هه‌ژاردا په‌روه‌رده بووه له هندستاندا سه‌ر به ئایینی جینی ، فه‌لسه‌فه‌ی خوێندووه له زانكۆی (جبل پور) و له‌و كاته‌ی خوێندكار بووه ۳ جار له سه‌ر بێ ڕه‌وشتی ده‌ركراوه له خوێندن ، دواتریش كه بووه‌ته مامۆستا له‌وێ له جیاتی فه‌سڵ كردن و وه‌كو به‌زه‌ییه‌ک داوایلێكراوه ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات و دوای ئه‌وه ناوی خۆی گۆڕی و ده‌ستیكردووه به وتاردان و قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكی له شاره‌كانی هیندستان ، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا و به‌رده‌وام كێشه‌ی سێكسی و گێچه‌ڵكردنی سێكسی به كچان هه‌بووه ، هه‌ر بۆیه پاش ده‌ستدڕێژیكردنی به‌سه‌ر كچێكی ئه‌مریكی و دووگیان بوونی ئه‌و كچه له ئۆشۆ كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت لەگه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكی له هیندستان ، له ڕاستیدا ئه‌و په‌رستگاو ناوه‌ندانه‌ی بۆ تێڕامان دایمه‌زراندبوو به زۆری كاری به‌دڕه‌وشتی تێدا ئه‌نجام ده‌درا و هه‌ر بۆیه نازناوی مامۆستای سێكس (معلم الجنس) یان به ئۆشۆ به خشیبوو ، جارێكیش داوایه‌كی پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه ڕێگه‌یان بده‌ن شوێنكه‌وتوانی به ڕووتی بسوڕێنه‌وه به ناو خه‌ڵكیدا به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له بنچینه‌دا به ڕووتی له دایكبوونه !
(دواتریش كه له ئه‌مریكا نیشته‌جێ ده‌بیت هه‌مان ئه‌م داواكارییه پێشكه‌شی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌وێ ده‌كات) به‌ڵام هه‌ر دوو جاره‌كه داواكه‌ی ڕه‌تده‌كرێته‌وه.هه‌روه‌ها ڕێگه‌شی لێ‌گیرا هیچ موڵكێک بكڕێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگا و ناوه‌نده‌كانی زیاتر نه‌كات هاوكات ئه‌و سه‌رانه‌و باجیشی به حكومه‌تی هیندی نه‌ده‌دا ، سه‌فاره‌ته‌كانی هیندیش له وڵاتاندا ڤیزه‌یان به‌كه‌س نه‌ده‌دا بۆ سه‌ردانی ئۆشۆ ، هه‌موو ئه‌مانه و زۆر شتی تر وایكرد ئۆشۆ ڕوو بكاته ئه‌مریكا و له‌وێ پارچه زه‌وییه‌كی گه‌وره‌ی كڕی به شه‌ش ملیۆن دۆلار و پێشتریش به سكرتێره‌كه‌ی وتبوو كتێبێک ده‌رباره‌ی ئاینی (ڕاجنیش) بنووسێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای له‌بار بۆ خۆی له ئه‌مریكا دروست بكات ، په‌رستگاكه‌ی له ئه‌مریكا زۆر گه‌وره بوو ، به شوێنكه‌وتوانی ده‌گوت عه‌قڵت له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌روازه‌كه دابنێ ئینجا وه‌ره ژووره‌وه ، پاش ماوه‌یه‌ک بەهۆی سه‌رپێچیكردنی زۆری ئۆشۆ بۆ یاساكانی ئه‌مریكا كێشه‌ی زۆری بۆ دروست بوو و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنی لێكرا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدانه‌وه ، سهركێشیهكانی و ئۆشۆ و شوێنكه‌وتوانی له ئه‌مریكا ڕۆژ له ڕۆژ ڕوو له زیاد بوون .
وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌وڵیاندا ئاوی زیاتر له ویلایه‌تێک ژه‌هراوی بكه‌ن بۆیه ده‌ستگیرکران و دواتر هه‌وڵیاندا هه‌ندێک چاڵاكی دژ به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن ، سه‌ره‌نجام شوێنكه‌وتووه‌كانی هه‌ڵهاتن بۆ وڵاتان و هه‌ندێكیان ده‌ستیان گرته سه‌ر بڕێكی زۆر له‌و پارانه‌ی له بانكه‌كانی سویسڕا هه‌بوون ، خودی ئۆشوش هه‌ڵهات و له كاتی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی له یه‌كێک له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا بۆ وه‌رگرتنی به‌نزین ده‌ستگیركرا و دواتر حكومه‌ت ڕازی بوو تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر لابدات به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به جێ بهێڵێت ، به‌ڵام ۲۱ ده‌وڵه‌ت ڕازینه‌بوون پێشوازی لێبكه‌ن ، تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی هیند به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه له ساڵی ۱۹٨۷ ڕازی بوو بگه‌ڕێته‌وه هیندستان .
ئۆشۆ نه‌خۆشی زۆری له گه‌ڵدا بوو به تایبه‌تی نه‌خۆشی جنسی ، هه‌میشه‌ش به بێ دكتۆر ڕێی نه‌ده‌كرد له ساڵی ۱۹۹۰ به كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌وروبه‌ری گوت : جه‌سته‌م لێ دوور بخه‌نه‌وه چونکە جەستەم وه‌كو دۆزه‌خی لێهاتووه بۆم و دوای چه‌ند سەعاتێک له‌و قسه‌یه مرد .
ئۆشۆ له سه‌ره‌تای لاوێتییه‌وه ده‌ستیكرد به گه‌ڕان به دوای ڕاستیدا به پێی پێوه‌رو ئه‌زموونی خۆی له ته‌مه‌نی ۲۱ ساڵیدا گه‌یشته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سه‌ری بوو تا مردن ، خوێنه‌رێكی زۆر هه‌ناسه درێژ بوو له خوێندنه‌وه‌دا له قۆناغی سه‌ره‌تایی تاكو مردنی به چڕی خه‌ریكی كتێب خوێندنه‌وه بوو به‌ڵام هاوكات كوتله‌یه‌كیش له بێباوه‌ڕی و ئاره‌زووی سێكسی و هه‌وڵی وێرانكردن بۆ ده‌وروبه‌ر .
ئۆشۆ خاوه‌نی چەندین كتێب و نوسینی جیایە زۆربه‌شیان بریتین له‌و وتارانه‌ی كه له هند و ئه‌مریكا پێشكه‌شی كردوون به خه‌ڵكی‌و دواتر كراوه به كتێب ، شایه‌نی باسه فیلمه سینه‌ماییه‌كان ڕۆڵیان بووه له گه‌وره‌كردنی ئۆشۆ به به‌هانه‌ی بانگه‌شه‌كردنی ئه‌و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له توند‌و تیژی و ڕق له یه‌كتر بوون وبانگكردنی خه‌ڵكی بۆ یه‌كتر خۆشویستن به‌ڵام بێگومان ئه‌وان پێش هه‌موو شتێک چا له ڕه‌هه‌نده فیكرییه‌كانی ئۆشۆ شاره‌زابوونه .
ئه‌وان حكومه‌ته‌كانیش دڵنیابوونه له توانای ئه‌و پیاوه بۆ تێكدانی به‌ها ڕه‌وشتیه‌كان و شێواندنی بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ده‌رباره‌ی خوا و ڕۆژی دوایی هه‌روه‌ها له ده‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م کەسە سێكس په‌رست و بێباوه‌ڕه بۆم ده‌ركه‌وت جگه له سینه‌ما ئافرەتێكيش بةناوى (مه‌ریه‌م نور) ڕۆڵیكی كاریگه‌ری بووه له ناساندن و ناوبانگ په‌یداكردنی ئۆشۆ .
ئه‌مه‌ش هه‌ندێكن له بیروباوه‌ڕه‌كانی ئۆشۆی مولحد :
– باوه‌ڕی به خوایه‌ک نه‌بوو له ده‌ره‌وه‌ی گه‌ردوون به‌ڵام باوه‌ڕی به خوای (وحدة الوجود) هه‌بوو كه بریتیه له دار و به‌رد و سروشت به گشتی .
– دژایه‌تی هه‌موو ئاینه‌كانی ده‌كرد و بانگه‌شه‌ی ده‌كرد بۆ ئاینی تاكه كه‌سی بێ وابه‌سته‌بوون به هیچ ئاینێكی ڕێكخراوه‌وه .
– ده‌یگوت به‌هاو ڕاستیه‌كان مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌یین ، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌ق بێت له‌وانه‌یه سبه‌ی ناحه‌ق بێت .
– ده‌یگووت : ڕاستیه‌ک نیه به‌رده‌وام هه‌ر ڕاستی بێت ، یان هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌میشه هه‌ر هه‌ڵه بێت ، هه‌موو ئه‌وانه قابیلی گۆڕانكارین .
– ئۆشۆ كه‌سێكی به‌د ڕه‌وشت و خراپه‌كار بووه به به‌رده‌وامی ، هه‌رگیز له له كێشه‌و گێچه‌ڵی سێكسی به دوور نه‌بووه و په‌رستگاكانی جێگایه‌كی به‌رین بوونه و بۆ سێكس كردنی ئاژه‌ڵ ئاسا و گۆرینه‌وه‌ی هاوسه‌ر و ده‌ستدرێژی سێكسی به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش خراپیه فیكرییه‌كانی زۆر خراپتر بووه له خراپیه بەدڕەوشتی و سێكسیه‌كانی .
ئۆشۆ پێی وابوو خوا و شه‌یتان دوو ڕوون بۆ یه‌ک دراو ، هه‌موو ئه‌م بیروباوه‌ڕانه‌ش به‌ڵگه‌ی قسه‌ی خۆی له‌سه‌ره به نووسین و تۆماری ڤیدیۆیی ته‌رجه‌مه‌كراو له یوتیوب .
له‌وانه‌یه كه‌سێک بڵێت : كێشه چیه یان نیشانه‌ی سه‌ر سوڕمان له كوێدایه كه كه‌سێكی هیندی گومڕاو مولحید ئه‌وه كاروكرده‌وه و قسه‌ی بێت ؟
منیش ده‌ڵێم : كێشه له‌وه‌دایه كه‌سانێک نەک هه‌ر له جیهانی موسڵمانان به‌ڵكو له كوردستانی خۆیشمان سه‌رسامن به قسه‌كانی و به‌كه‌سێكی فه‌یله‌سوف و مامۆستای ڕوحی و پیاوی (مستنیر) ناوی ده‌به‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ژیان و مێژووی بن و بزانن ئەو مرۆڤە چەند بێ ڕەوشت و مولحد بوو ، یان ئاگادارن و به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی به‌لاڕێدا ببه‌ن و سه‌ریان لێ بشێوێنن و خۆڵیان به نرخی زێر پێ بفرۆشن .
ئۆشۆی هاوشێوەکانی بەمولحدی مردن و بەهەشتیان دۆڕاند و ٦۰ ساڵ ژیا بەڵام خوای نەناسی .
نوسینی :
(إحسان برهان ا‌لدین)