زمانی كوردی سۆرانی بۆ وەرگێڕی گۆگڵ زیادگرا


4
كوردی سۆرانی بۆ فەرهەنگی گۆگڵ زیادگرا

زمانی کوردیی سۆرانی بەشێوەیەكی فەرمی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادكرا و ئێستا دەتوانیت بەكاری بێنیت.


لە خزمەتگوزاریی وەرگێڕانی گووگڵدا كە تایبەتە بە نووسین و دوای دانانیان تێكستەكان راستەوخۆ لە زمانێكەوە بۆ زمانێكی دیكە وەردەگێڕێت، زمانی كوردیی ناوەندی (سۆرانی) زیادكرا.

بەپێی كۆمپانیای گووگڵ، ئەم خزمەتگوزارییەكە بۆ گشت بەكارهێنەرانی (گووگڵ ترانزڵەیت) كارادەبێت و بەكارهێنەران دەتوانن تێكستەكانیان لە زمانەكانی دیكەوە بۆ زمانی كوردی و بە پێچەوانەشەوە وەربگێڕن.

پێشتر شێوەزاری كرمانجیی سەروو بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادكراوە و ئەو خزمەتگوزارییە بەردەستە، لەگەڵ زیادكردنی شێوەزاری سۆرانی-شدا زمانی كوردی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت زیاتر بەرەوپێش دەچێت و دەناسرێت و كوردان ئاسانتر دەستیان دەگات بە زانیاری و دەق لە زمانەكانی تری جیهانەوە.


Like it? Share with your friends!

4