ڤایرۆسی ئەخلاق…. محەمەد وەرتی


ڤایرۆسی ئەخلاق.... محەمەد وەرتی
ڤایرۆسی ئەخلاق.... محەمەد وەرتی

ڤایرۆسی ئەخلاق….

لە گۆگڵ سێرچێکم کرد، دەربارەی کولفەی تێچونی دوبلاج و کڕینی دراما تورکیەکان.
بەگوێرەی موقابەلەی دەرهێنەرێکی کورد لەگەڵ سایتی ڕۆژ نیوز،تێچوی دۆبلاژی هەر درامایەک، زیاتر لە سی هەزار دۆلاری(۳۰۰۰۰) تێدەچێت،واتە 3دەفتەر دۆلار.

وەبەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سایتی مدونات جزیرە کولفەی کڕینی هەر حەلقەیەکی تورکی 10وەرەقە،واتا هەزار دۆلارە.
درامای تورکی هەیە 1500 حەلقەیە،ئەگەر هەر حەلقەیەک بە 10ورەقە کڕدرابێت، چەند دەکات؟
۱٥۰۰×۱۰۰۰=۱٥۰۰۰۰۰
واتا یەک ملێۆن و پێنج سەد هەزار دۆلار.

بێگومان هەیە چوار بۆ پنج بۆ شەش بەشە،هەر بەشەی 3دەفتەر دۆلار تێچوی دۆبلاژو وەرگێڕانێتی،ئایا چەند دەکات؟
ئەگەر پێج بەشی حساب بکەین،
٥×۳=۱٥دەکاتە پازدە دەفتەر دۆلار بۆ هەر درامایەک.
هەر بەگوێرەی موقابەلەکە ساڵانە هەر قەناتەی زیاتر لە ۱۰درامای تورکی پەخش دەکەن.
ئیجا ئێوە حسابی بکەن بزانە چەند دەکات؟
هەموو داراماکانیش گەلی کورد لە باکوری کوردستانیان کردۆتە ئامانج، وا پیشانی جیهانی دەدەن کە گەلی کورد گەلێکی خێڵەکی و دواکەوتوەو، پڕە لە مەشاکلی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی.
لەو درامایانەدا، هەمیشە ژن خیانەت لە هاسەرەکەی دەکات و، وا نیشانی دەدات کە کارێکی باشی کردوە.کوڕو کچ تەمەنیان بۆتە سەروی بیست ساڵ لەناکاو دەردەکەوێت کە کۆڕو کچی باوکیان نین و، لە کەسێکی ترن.
لەدەرەوەی پڕۆسەی زەواج و شەرع کچ دوگیان دەبێت و ،لەبەرچاوی باوک و برا دێت و دەچێت و ،دایکیشی شانازی پێوە دەکات.
بەکورتیەکەی ئەم درامایانە ڤایرۆسی ئەخڵاقی و کۆمەڵایەتی بڵاو دەکەنەوە بەناو کۆمەڵگەی ئێمەدا.
کاتێک دەچینە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بارودۆخی کوشتن و برینداربون و خوێن دەبینین،ئێمە چونکە یەکەمجارمانە شۆک دەبین،بەڵام کارمەندانی تەندروستی بەلایانەوە ئاسایە،چونکە هەموو ڕۆژێک دەیبینن.
تەبعەن کاتێک مرۆڤ حاڵەتێکی ئاوا نا ئەخلاقی دەبینێت،وەکو خیانەتی هاوسەری ودووگیان بوون لە دەرەوەی پرۆسەی زەواج،مرۆڤ توشی شۆک دەبێت،بەڵام کە هەموو شەوێک لە دراماکە بیبنیت، بەلایەوە دەبێتە شتێکی ئاسایی.
ئەم درامایانە بەتایبەت بۆ منداڵ زۆر خەتەرن،چونکە منداڵ هەمیشە لاسایی ئەو شتانە دەکاتەوە کە دەیان بینێت و،ئەو نازانێت هەڵەیە،هەروەها ژنانیش زۆر کاریگەر دەبن بەو درامایانە.
لەساڵی 2007 تاکو ئێستا ئەو کەناڵانە درامای تورکی بۆ کۆمەڵگەی ئێمە دۆبلاژ دەکەن، کە هەر ساڵێک 10 درامایان دۆبلاژ کردبێت، دەکاتە:
۱۳×۱۰=۱۳۰ دراما،جا وەرە حسابی بکەن،بزانن ئەو 13 ساڵە چ پارەیەکی خەیاڵیان بەو ڤایرۆسی ئەخلاق دابێت؟
ئێستا کاریگەریەکانی ئەم دراما ڤایرۆسانە لەسەر کۆمەڵگەی ئێمە دەرکەوتون، بڕۆن لە مەحکمەو مامۆستایانی قوتابخانە بنەڕەتیەکان بپرسن،بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە.

وێنەکە: درامایەکی تورکیە بە ناونیشانی دزی هاوسەرانی ژن.

هۆشیاری تاک لەکۆمەڵگە……
پەرەپێدانی ڕۆشنبیری تاک….
گەشەپێدانی هزری تاک….
هۆشیاری ڕۆشنبیری تاک …..
..
محەمەد وەرتی


Like it? Share with your friends!

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format