ئەگەر ئەم ئەپڵكەیشنەت لەسەر مۆبایلەكەت دابەزاندوە خێرا بیسڕەوە


ئەگەر ئەم ئەپڵكەیشنەت لەسەر مۆبایلەكەت دابەزاندوە خێرا بیسڕەوە
ئەگەر ئەم ئەپڵكەیشنەت لەسەر مۆبایلەكەت دابەزاندوە خێرا بیسڕەوە

گووگڵ لە پلەی ستۆر ئەپلیکەیشنێک قەدەخە دەکات و داوا دەکرێت، هەرکەس ئەو ئەپلیکەیشنەی بۆ مۆبایلەکەی دابەزاندووە بیسڕێتەوە بۆئەوەی سەلامەت بێت.

ئەپلیکەیشنەکە ناوی “PIP Pic Camera Photo Editor”ە. رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو ئەپلیکەیشنە فایلێکی “ماڵوێر”ی دروستکردووە و لەڕێگەیەوە دەتوانێت داتاکانی فەیسبووک لەسەر ئەو مۆبایلە ببات کە ئەپلیکەیشنەکە لەسەری دابەزیوە.

ئەو ئەپلیکەیشنە یەکێکە لە ئەپلیکەیشنە بەنێوبانگەکانی پلەی ستۆر. رۆژنامە بەریتانییەکە دەڵێت، ئەپلیکەیشنەکە توانای بردنی ناو/ئیمەیل و پاسۆردی فەیسبووکی بەکارهێنەری هەیە، هەر لەو رێگەیەشەوە دەتوانێت رێگە بە هاککەرەکان بدات بچنە نێو ئەژماری فەیسبووک و داتا کەسییەکانیش لەنێو مۆبایلەکەی ببەن و نامەیش بۆ هاوڕێکانی بنێرن بۆئەوەی ئەوانیش بکەونە نێو ئەو داوەوە.

داوا لە بەکارهێنەرانی ئەو ئەپلیکەیشنە کراوە کە ئەپلیکەیشنەکە لەنێو مۆبایلەکانیان بسڕنەوە و پاسۆردی فەیسبووکەکانیشیان دوای سڕینەوەی ئەپلیکەیشنەکە بگۆڕن بەمەبەستی سەلامەتییان.

ئەپلیکەیشنەکە تاوەکو سەرەتای ئەم هەفتەیەش بەردەست بووە بۆ داونلۆدکردن، میدیا بەریتانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، “ئەم هەڕەشەیە لەلایەن تیمێکی Dr.Webـەوە ئاشکرا کراوە، ئەوەش یەکەم ئەپلیکەیشن نییە کە بووەتە هۆی نیگەرانی.”

رۆژنامەی ئێکسپرێس دەڵێت، چوار ئەپلیکەیشنی دیکەش هەن کە هەڵگری جۆرێک فایلی “ماڵوێر”ن و بەهۆیانەوە دەتوانرێت هەندێک کار لەسەر مۆبایلی بەکارهێنەرانی بکرێت، بەبێ ئەوەی خاوەنی مۆبایلەکان ئاگاداربن، ئەو ئەپلیکەیشنانەش بەپێی “Dr.Web بریتین لە هەریەکە لە ئەپلیکەیشنەکانی “Wild & Exotic Animal Wallpaper, ZodiHoroscope, PIP Camera 2022 و Magnifier Flashlight.”

هەردوو ئەپلیکەیشنەکانی “ZodiHoroscope, PIP Camera 2022” لە پلەی ستۆری گووگڵدا نەماون، بەڵام دووانەکەی دیکە هێشتا بەردەستن.

چەند رێنوێنییەک بۆ سەلامەتیی بەکارهێنەرانی ئەپلیکەیشنەکان:

1- پێش داگرتنی ئەپلیکەیشنێک رەیتینگی ئەپلیکەیشنەکە بپشکنە.

2- پێش داگرتنی ئەپلیکەیشنێک، ئەو کۆمێنت و پێداچوونەوانەی لەسەر ئەپلیکەیشنەکە نووسراون، بیانخوێنەوە، لەوانەیە کەسانێک ئەپلیکەیشنەکەیان بەکارهێنابێت و باسیان لە مەترسی و خراپییەکانی ئەپلیکەیشنەکە کردبێت.

3- دەتوانیت “گووگڵ پلەی پرۆتێکت” بۆ پاراستنی داتاکانت بەکاربهێنیت.

comingson news

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format