کلیلی دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنە


کلیلی دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنە
کلیلی دڵی هاوسەرەکەت بەدەست بهێنە


❤برای به‌ڕێزم وریابه‌ هه‌رگیز سوكایه‌تی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌كه‌یت ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ ئافره‌تان ده‌كات ته‌نها كه‌سی كه‌م نرخ و بێ ڕێزه‌.


برای به‌ڕێزم هه‌رگیز نه‌كه‌یت توند و تیژ مامه‌ڵه‌ بكه‌یت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا چونكه‌ توند و تیژی هیچ ئاكامێكی باشی نی یه‌ به‌ڵكو به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ كه ،‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی كردوویه‌تی.


برای خۆشه‌ویستم ئامان دوربه‌ له‌ لێدان و ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌رت ئایا ده‌زانی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) هه‌رگیز له‌ ئافره‌تانی نه‌داوه‌؟


براكه‌م هه‌میشه‌ یارمه‌تیده‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ له‌ كار و باری ناوماڵدا و هه‌رگیز ئه‌مه‌شت پێ شه‌رم نه‌بێت ، چونكه‌ پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی (ﷺ) له‌ ماڵه‌وه‌ خزمه‌تی خێزانه‌كانی ده‌كرد.


برای ئازیزم له‌ كاتی بانگكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌وڵبده‌ به‌ جوانترین شێواز بانگی بكه‌ نه‌كه‌ی به‌ شێوازی سوكایه‌تی بانگی بكه‌یت و ناو و ناتۆره‌ی لێ بنێیت.


براكه‌م هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ به‌ ووشه‌ی ڕه‌ونه‌ق و بریسكه‌دار هاوسه‌ره‌كه‌ت بدوێنه‌ و ناوی خۆی زۆر دوباره‌ مه‌كه‌وه‌ به‌ڵكو به‌ هه‌ناسه‌كه‌م و دڵه‌كه‌م و ڕۆحه‌كه‌م … هتد ، گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ و بیدوێنه‌.


برا جوانه‌كه‌م ئامان وریابه‌ هه‌رگیز هاوسه‌ره‌كه‌ت نه‌شكێنیته‌وه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێكدا و هه‌ڵه‌كانی باس بكه‌یت به‌ڵكو هه‌میشه‌ باسی چاكه‌ و ڕه‌فتاره‌ جوانه‌كانی بكه‌.


برای خۆم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵه‌ی هه‌بوو ئه‌وا به‌ ته‌نها و دوو به‌ دوو دانیشن و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر جوان ئامۆژگاری بكه‌ و هه‌ڵه‌كانی بۆ ڕوون بكه‌وه‌ هه‌رگیز نه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵه‌كانی بخه‌یته‌ ڕوو كه‌ هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری بكات.


برای به‌ڕێزم هه‌وڵبده‌ هه‌میشه‌ به‌ دیاریه‌وه‌ بگه‌ڕێوه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه‌ له‌سه‌فه‌رێك ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ یاخود بۆ ماوه‌یه‌ك لێی دوربویته‌ با دیاریه‌كی بچوكیش بێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ئه‌و دڵنیاییه‌ی بۆ دروست بێت كه‌ تۆ هه‌میشه‌ ئه‌وت له‌ یاده‌ و هه‌رگیز له‌ بیرت نه‌كردووه‌.


برای دیندارم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت شتێكی لێ داواكردی كه‌ بۆی بكڕی هه‌تاوه‌كوو له‌ تواناتدایه‌ دڵی مه‌شكێنه‌ و بۆی بكڕه‌ ئه‌گه‌ر له‌ تواناشتدا نه‌بوو ده‌توانیت به‌ جوانترین شێوه‌ ڕازی بكه‌یت و قایلی بكه‌یت نه‌كه‌یت ڕه‌زیلی بكه‌یت چونكه‌ ئافره‌ت دوژمنی پیاوی ڕه‌زیله‌..


بەهیوای بەختەوەری بۆ هاوسەران


عیمران حجاج

comingson news

Like it? Share with your friends!

Comments

كۆمێنت

Choose A Format
Personality quiz
Series of questions that intends to reveal something about the personality
Trivia quiz
Series of questions with right and wrong answers that intends to check knowledge
Poll
Voting to make decisions or determine opinions
Story
Formatted Text with Embeds and Visuals
List
The Classic Internet Listicles
Countdown
The Classic Internet Countdowns
Open List
Submit your own item and vote up for the best submission
Ranked List
Upvote or downvote to decide the best list item
Meme
Upload your own images to make custom memes
Video
Youtube and Vimeo Embeds
Audio
Soundcloud or Mixcloud Embeds
Image
Photo or GIF
Gif
GIF format